مامۆستایانی ناڕازیی لەبەر دەم مەجلیسی ئێران کۆبوونەوە

0
628

سەرەرای ئەوەی کە هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامی لە هەوڵی بڵاوە پێکردن بە کۆبوونەوەی مامۆستایان بوون، بەڵام خۆپیشاندانەکە بەڕیوە چوو.
چوارشەممە ٣١ی پووشپەڕ، مامۆستایانی بەشێکی بەرچاو لە پارێزگاکانی ئێران لەبەر دەم مەجلیس حکوومەتی ئێران لەتاران کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی خۆیان سەبارەت بە دۆخی فەرهەنگییەکان و دۆخی ژیانیان دەربڕی.

دەوترێت کە هێزە ئەمنیەتییەکان لەهەوڵی رێگریی لە بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکەدا بوون و تەنانەت پێشیان بە کۆبوونەوە دوو کەسیەکانێش دەگرت.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا نزیک بە ٢٠٠ مامۆستا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکان دەستبەسەر و دوای چەند کاتژمێرێک بەشێکیان ئازاد کراون.

محەمەد رەزا دادخواه، ئەندامی کانوونی سینفی مامۆستایان بە هەواڵدەریی ئیلنای وتووە: لەو کۆبوونەوەیەدا مامۆستایان لە زۆربەی پارێزگاکانی ئێڕان وەک کوردستان، کرماشان، هەمەدان، ئیسفەهان، مازندەران، گیلان و مەشهەدەوە بۆ پشتیوانی لەبانگەوازی کانوونی سینفی مامۆستایانەوە هاتبوون.

کامبیز رەمەزانی و ئەحمەد مورادی خەڵکی کرماشان، بێهزاد قەوامی، رەئووف‌ فەتحی، خالید مەحموودی، محەمەد کەمانگەر، سدیق جوانڕۆیی، نادر رۆستەمی، نەعیم ‌زەندی، غیاس نعمەتی خەڵکی سنە، بورهان وەهابیان و محەمەدی خەڵکی مەریوان، ئیسماعیل رەیحانی خەڵکی سەقز و حەمید ئیمامی خەڵکی کامیاران، لەو مامۆستا کوردە دەستبەسەرکراوانەن.

١٠ی مانگی ڕەشەممەی ساڵی رابردوو و مانگی خاکەلیوەی ئەمساڵیش مامۆستایانی کوردستان و ئێران سەر شەقامەکانیان تەنی و داوی باشتر کردنی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان کرد.

مامۆستایانی ناڕازی خوازیاری کۆتایی هێنان بە هەڵاواردنەکانیش بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.