ڕۆژی کورد: ڕۆژی شەممە 29ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، هاوشێوەی چەند حەوتووی ڕابردوو، مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی لە شاری سلێمانی، كە 50 ڕۆژە دەوامیان بایكۆت كردووە، دژی دواكەوتن و پاشەكەوتكردنی مووچە خۆپیشاندانیان كرد.
ناڕهزاییهكان دژی پێنهدانی مووچه و سیستمی پاشهكهوتكردنی مووچه, ئهمڕۆ مامۆستایان لهبهردهم بهڕێوهبهرایهتیی پهروهردهی ڕۆژئاوای سلێمانی خۆپیشاندانیان كرد و ئاماژه بهوه دهكهن: سورن لهسهر داواكارییهكانیان تا تهواوی شایسته داراییهكانیان بۆ دهگهڕێتهوه كه خۆی له پێدانی مووچه و لابردنی سیستمی پاشهكهوت دهبینێـتهوه.
مامۆستایانی ناڕازیی ڕاشیانگهیاند: سهرهتاییترین مافهكانیان لێ زهوت كراوه، بۆیه هیچ فشارێك نایانگهڕێنێتهوه هۆڵهكانی خوێندن.
سەرەڕای ئەوەی کە نوێنەری گۆڕان و خەڵکانی بەشداربوون لەو ڕێپێوانە ناڕەزایەتییە باس لە دەستبەسەرکرانی چەند کەسێک لەلایەن ئاسایشەوە دەکەن و بە چاوی خۆیان ئەوەیان بینیوە بەڵام قایم مقامی سلێمانی ئەو هەواڵەی ڕەتکردۆتەوە.
بەختیار عەبدولڕەحمان، قایم قامی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاندووە: “هەندێك بانگەشەی ئەوە دەكەن چەند خۆپیشاندەرێك دەستگیركراون، بەڵام هیچ بنەمایەكی ڕاستی نییە، بۆ ئەوەی تووندوتیژیش دروست نەبێت، هەندێك خۆپیشاندەر بۆ ماوەیەك دوورخراونەتەوە و ئامۆژگاری كراون، دواتر چوونەتەوە نێو خۆپیشاندەران و هیچ كەسێك لەلای هێزە ئەمنییەكان نەماوەتەوە”.
بەشێک لە چاوەدێرانی سیاسی لایان وایە ئەو مانگرتنانەی سلێمانی بە ڕواڵەت لەسەر مووچە و پرسی کۆمەڵایەتییە و لە ڕاستیدا پرسی سیاسیی ناوخۆیی حیزبەکانی هەرێمی کە بە دەستێوەردانی وڵاتانی دراوسێ و لە پێشەوەیان ئێران، دێنە ئاراوە.
ئەو چاوەدێرە سیاسییانە بۆ پشت قایمیی لێدوانەکانی خۆیان هەندێ درووشمی وەک “نا بۆ کوردستان، بەڵێ بۆ عێراق” وەک بەڵگە دەهێننەوە و دەڵێن: “کورد لەوەتا هەیە لە پێناو سەربەخۆیی خۆیدا خەبات دەکات و خوێن دەدات، بێ گومان دروشمی لەو جۆرە کە تەنیا لە سلێمانی بەو خەستییە بەڕێوە دەچن و دەدرێن بە پشتیوانیی ئێران و بە مەبەستی تێکدانی سەقامگیری و لەبار بردنی ڕاپرسیی گشتی بۆ سەربەخۆییە”.