لە ڕەبەتەوە/ بەپەلە

0
972

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە ڕەبەت باس لەوە دەکات کە تا ئێستا ٨ کەس لە جاش و هیزەکانی سپاسی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی کوژراون

ناوی شەش کەس لەو کوژراوانە ئاشکرا ىووە، سێ کەسیان کە لە نەخۆشخانەی ورمی کوژراون ناویان هێشتا ئاشکرا نەبووە.

ژومارەی کوژراوەکان بە گوێرەی هەواڵی هەواڵدەری ڕۆژی کورد لە ٢٠ کەس تێپەڕ ىووە و هێنانەوەی کەلاکەکان بەردەوامە.

دەگوترێ لە ئیستادا هیزە کوردییەکە کە دەگوترێ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە، لەو شوێنە نەماون و دەوڵەت خەریکی تۆپ بارانی شوێنەکەیە

ناوی کوژراوەکانی سپای تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی کە ئاشکرا ىووە بریتییە لە:

رەحمانی مەلا شێخی
ڕەحمان گەروێسی
 ئەحمەدی نەڵاسێ
 محەممەد ئەبووبەکری ناسراو بە حەمەی وسووی خەڵکی گوندی باوێ.
 ئەحمەدی کەریم چۆلەکە
هەروەها پاسدارێکی خەڵکی ئەردەبیل بە ناوی: موجتەبا ڕه سووڵی
جاشێک بە ناوی بەکرە ڕەسووڵی بریندارە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.