لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان چی ڕوو دەدات …؟؟؟

0
1323

قۆیتاس کوردستانی

مان گرتنە کانی ئەم دوایانە کە ئێستا لە شارە سنوریەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە، بە ڕواڵەت گوزراشت لە خراپی باروودۆخی ئابووری دانیشتوانی ئەو شارانە دەکات. کاسبکاران کە جاران گەشەی ئابووری ئەم ناوچانەیان لە سەر شان بوو، ئێستا بەرەو ڕووی چەندین گوشاری هاوکات بونەوە.
لە لایەک بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار کە بایی شتومەکەکانی تا سەدی شەست بەرز کردۆتەوە و لە لایەکی دیکەش گران بوونی نرخی گومرک زێدە بایەکی تری خستۆتە سەر نرخی تەواو بووی ئەو کەل و پەلانە کە لە وڵاتانی دەروەی هاوردە دەکەن ..
ئەم گران بوونی سەد لە سەدیە، گەشەی ناوچەی خستۆتە مەترسی و باری ئابووری خەڵکی سنور نشین و تەنانەت ناوەندی پارێزگاکانی سنوریشی خستۆتە ژێر کاریگەری خۆی .

⭕️?جا پرسیار لێرە دایە بۆ ئاوا دۆخی ئابووریی خەڵک بەرەو خراپی ڕۆشتوە ، یان دەسەڵاتی ناوەندی ئەو دۆخەی بەرو خراپی پاڵ پێوە ناوە!؟!؟

وێ دەچێت کە چەندین هۆکاری سەرەکی هەبن کە ئەم دۆخە بەرەو ئاڵۆزی ڕۆشتبێت.

✅دیارە سیاسەتی هەناردە کردنی شۆرشی ئیسلامی و دەست تێوەردانی دەرەکی کۆماری ئیسلامی لە کار و باری وڵاتانی دەرەوە و پتەو کردنی بە وتەی خۆیان سەنگەری بەڕخۆدانی بەرەی ڕەش و ڕووتی شیعە خەرجێکی زۆری داوەتە دەستیان ، کە لە تای هێزی ئابووری و سیاسی ئێران پترە .

دابین کردنی ٨٥ ملیار دۆلار بۆ تێچووی ئەو شەر و ئاژاوە نانەوە خەزێنەی ئابووری ئێرانی خاڵی کردووە ..
بۆ قەرەبووی تێچووی سیاسەتی دەست تێوەردانی ئەوانە، بە بیانووی بەرگری لە حەرەم، دەوڵەت سیاسەتی کەم کردنەوەی بودجەی دام و دەزگای دەوڵەتی خۆی ، جگە لە دام و دەزگای سپای پاسداران و بودجەی سەربازی ڕەچاو کردوە ..

ئەم هەڵسوکەوتەی دەسەڵاتی بە قسە ئیسلامی تەحریمی سیاسی و ئابووری وڵاتانی دونیای بە دیاری هێناوە بۆ ئێران و بەهای دراوی میللی بەرەو دابەزین پاڵ ناوە ..

✅لە لایەکی تریش کورت هێنانی بودجەی بە فرۆشتنی دۆلار لە بازاری ڕەش قەرەبوو دەکاتەوە .
❌❌گەندەڵی و فەسادی ئیداری، ڕانت ، دزی ، قۆرغ کاری لە پیشە سازی ماشێن و مافیای هاوردەیی لە ئێران هۆکارێکی تری داڕمانی ئابووریین لەم وڵاتە .

⭕️ئەوانەی لە پێشدا باسم کردن لایەکی سککەن .
لە لایەکی دیکەشەوە، وەک باش دەزانیین لە دوژمنانی کورد ، کۆماری ئیسلامی ئێران مەترسیدارتین دوژمنی سەرەکی کوردە .

❌کەوابێت چەند هۆکاری تر هەن کە کۆماری ئیسلامیان گەیاندووە بەو قەناعەتە کە بە هەر جۆرێک بێت سزای خەڵکی کورد بدات.

✅ هاوخەمی بۆ بوومەلەرزە لێدراوانی کرماشان هەموو سنوری ئاین و مەزهەبی تێپەراند. کورد یەک دەنگ و یەک ڕەنگ وەک ئەرکی سەرشانی خۆیان هەستان بە دابین کردن و و یارمەتیدانێک کە بۆ ئەوەی دەبێت وەک داستانێک لە مێژودا تۆمار بکرێت ..
بە هۆی بێ باوەری خەڵک بە کۆماری ئیسلامی هەموویان ڕاستەوخۆ یارمەتیان دەگەیاندە دەست برایانی لێقەوماویان ..

وەک نموونەش خەڵکانی شاری بانە، کە شارێکی زۆر پڕ ڕەونەق و بووکی خۆر ئاوای ئێران بوو و زۆرتری گەشتیاران بۆ کڕینی کەل و پەل ڕوویان لەو شارە دەکرد ، بە جۆرێک وەک نمادی سەروەت تاج و پێشەنگی ئەو بەرخۆدانە بوو .
بە سەدان بار هەڵگر لە هەموو پێدوایستیێکیان لە خۆ دەگرت ، خۆ بەخشانە و ڕاستەوخۆ گەیاندیانە دەستی لێقەومانی بوومە لەرزە کە.

✅ئاڵوگۆڕی سیاسی ئەم دوایانەی باشوری کوردوستان وەک ریفراندۆم بۆ مافی چارەی خۆ نووسین و سەرکەوتنی کورد لە خۆرئاوا ،چەندین هۆکاری ترن …
دەر بڕینی شادی و خۆشی کوردانی ڕۆژهەڵاتی بۆ ریفراندۆم و هاتنە سەرشەقام و شایی و هەڵپەڕکێ و یان ڕێپێوانی خەڵک بۆ کۆبانی ، خەفەت و هاوخەمی خەڵکی ڕۆژهەڵات بۆ روداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر و کەوتنی عفرین یەک ریزی هەموو کوردانی بۆ مافی چارەی خۆنووسین، کۆماری ئیسلامی گەیاند بەو قەناعەتە کە بە قەولی خۆیان گوشماڵیەکی کوردی پێ بدەن …

?پێ دەچێت بڕین و داخستنی سنورەکان لە ئەنجامی ڕق و قینی دەسەڵاتی ناوەندی ، بۆ تەنێ کردنی خەڵکانی ڕۆژهەڵاتی کوردوستان بێت ، تا وەکو لێکەوتەی سیاسی بارو دۆخی ئێران ..

?گەرچی دەسەڵاتی ناوەندی ، داخستنی سنورەکان وەک خەتایەک لە مل دەسەڵاتی ناوەندی عێراقی دەکات ، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە سیاسەتی کۆماری ئیسلامیە بۆ قڕ کردن و خستنە ژێر گوشاری خەڵکی ئەم بەشەی کوردستانی بن دەستی خۆی ..
دەنا زۆر بە ئاسانی ڕژیمی حەیدەر عەبادی، کە لە ژێر کاریگەریی کۆماری ئیسلامی دایە، مل بە ویستی ئەماندا دەکات ….!!!!

هۆکاری سەرەکی مان گرتنیش دانوستانە بۆ گەراندنەوەی ئەو دۆخەی جاران بۆ بازاری و کار و کەسابەتی خەڵکیە ، بەڵام مێژوی دانوستانی کۆماری ئیسلامی نیشان دەدات غەیری درۆ و کات کڕین و حەواڵە بە گەواڵە کردن هیچ لێکەوتەیەکی ئەوتۆی پێوە نەبێت !!!! زۆریش ئەگەری ئەوە هەیە کەسانی گێرە شێوێن بیان هەوێت ویستی خەڵک بەرەوە عاقاری توند و تیژی بەرن، کە ئەو داخوازیە  هێمنانەی خەڵکی لە بار بەرن ..

ئیدیش بەهانە ساز ببێت بۆ چەسپاندنی بەر چەسپی دەرکی ….

دوایش کەسانێکی وەک نوێنەری بە ڕواڵەت خەڵک خۆ لە شتەکە دەکەن بە ساحەب، زۆرۆیانە دەبن بە ئەستێنەری مافی خەڵک و خەتمی بە خێری دەکەن ..

بەڵام گرینگە ئەوەیە کە شەقامی کوردی بەرەوە بە هێز بوون دەچێت و کوردی ڕۆژهەڵات خۆی لە ململانەیەکی نوێدا دەبینێتەوە …..

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.