لە پیرانشاریش شەڕ لە نیوان هێزی پێشمەرگەی حدکا و هێزەکانی سپای پاسداران هاتە ئاراوە

0
731
لە دوای شەڕی دۆینی چوارشەممە ٢٦ی جۆزەردان لە شنۆ، ئەمڕۆ لە پیرانشاریش شەڕ و پێکدادان هاتە ئاراوە.
ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، وتەبێژی شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، کە تیمێکی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی “سەروکانی” سەر بە شاری پیرانشار شەوی ٢٥ لە سەر ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و لە ئەنجام‌دا شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی ڕێژیم ڕووی داوە.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەی هێزەکانی سپای پاسدارن بۆ سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، پێشمەرگەکان دەکەونە گەمارۆی هێزەکانی ڕێژیم کە دوای ١ کاتژمێژ شەڕ گەمارۆی دوژمن دەشکێنن و ڕزگاریان دەبێت.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە،شەڕ و دەگیری لە نێوان هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران و هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیە ماوەی ١ کاتژمێر درێژەی کێشاوە و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بێ هیچ زیانیكی ماددی و مەعنەوی ڕزگاریان بووە.

هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆرته تا ئێستا ڕادەی خەساری هێزەکانی ڕێژیمی ئێران دیار نییە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت