لە ٦ پارێزگای ئێران تەنیا یەک بەربژێر بۆ مەجلیسی بژاردەکانی ئێران هەیە

0
876

ماڵپەڕی ئیلنا، خشتەیەکی لە بەربژێرانی ئەو خولەی هەڵبژاردنی مەجلسی بژاردەکانی ئێران داوەتە دەر کە یەکجار جێگای سەرنج و تێڕامانە. بە پێی ئەو خشتەیە لە شەش پارێزگای ئێران تەنیا یەک کەس لە لایەن شۆڕای نیگابانەوە  پاڵێوراوە و متمانەی پێ بەخشراوە.

بە پێی ئەو خشتەیە لە ئێستاوە دیارە کێ لە شەش پارێزگای، ورمێ، هورموزگان، خوراسانی باکوور و بوشێهر و ئەردەبێڵ و سمنان، دەچێتە ناو مەجلسی بژاردەکانی ئێرانەوە و بەو پێیە ئەنجامی ٢٠%ی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی بژاردەکانی ڕێبەری (خوبرەگان) لە ئێستاوە دیارە و دەنگ دان و دەنگ نەدانی خەڵک هیچ لە هیچ ناگۆڕێ.

شایانی ئاماژەیە هەر وەک لەو خشتەیەڕا دیارە، زیاترین بەربژێری مەجلیسی بژاردەکانی ڕێبەری (خوبرەگان) لە پارێزگای قوم ـە کە چوار کەسن و دوای قوم، ئیسفەهان زیاترین کێ بەر کێی لەو بوارەوە تێدایە.

هەرچەند پێش بینی دەکرێت کە هەندێ گۆڕانکاری لەو لیستەدا لە ڕۆژانی داهاتوو و بەتایبەتی بەر لە هەڵبژاردندا بکرێت بەڵام تا ئێستاش ڕەدی سەلاحیەت واتا متمانە پێ نەبەخشینی بەو ڕادەیە لە کۆماری ئیسلامیدا کەم وێنە بووە و ئەو هەڵویستەی شۆڕای چاوەدێری بۆتە هۆکاری هەڵبڕینی دەنگی کەسانی ناڕازی.

یەکێک لەو ڕوخسارانەی کە بە سەرنجدان بە پێشینەی بنەماڵەیی، چاوەڕوان نەدەکرا متمانەی پێ نەبەخشرێت، حەسەن خومەینی ، کوڕەزای ڕوحوڵا خومەینی ڕێبەی پێشووی کۆماری ئیسلامی بوو.549380_370

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.