لە هەر حاڵدا خەبات هەر بەردەوامە/کامیل نەجاری

0
706
کامیل نەجاڕی
کامیل نەجاڕی

کامیل نەجاری، ڕۆژنامەوان و چالاکی سیاسیی کورد

دەگوترێ چل هەزار شەونامە لە شارەکانی ئازەربایجان و پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو بووەتەوە. بڵاو بوونەوەی ئەم ژمارە زۆرەی نووسراوەیەک کە بە ئاشکرا تورکان هان دەدا بۆ دوژمنایەتیی کورد و پەیامی سەرانی حیزبە کوردییەکانیش بە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئازەربایجان دەزانێ لە دوو حاڵەت بە دەر نییە:

1- شۆڤێنیسمی تورک و پان تۆرکیسمی ئازەربایجان کە چەندین ساڵە بە تایبەت لە پارێزگای ورمێ بوونی خۆی لەسەر بنەمای دوژمنایەتیی کورد پێناسە دەکات، پەیامی دەست پێ کردنەوی خەبات لە لایەن حدکاوە بە مەترسی بۆ سەر خۆی دەزانێ و حکوومەتیش دەرفەتی ئەوەی پێ داوە رای گشتیی ئازەرییەکانی ئێران لە دژی کورد بورووژێنێ بۆ ئەوەی وەک سەرەتای هەشتاکان بۆ شەڕ روو لە کوردستان بکەن.

2- کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دەستپێکردنەوەی خەباتی حدکا شڵەژاو و ترساوە، خۆی ئەو شەونامانە بڵاو دەکاتەوە بۆ ئەوەی بە ترساندنی خەڵکی ئازەربایجان لە کود و زەق کردنەوەی کێشەی خاک لە نێوان کورد و ئازەریدا (لە پارێزگای ورمێ)، لە دژی کورد هانیان بدات و بە سەرنجدان بەوەی کە ئەمجارەیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ناتوانێ و ناوێرێ زۆر پشت بە جاشی کورد ببەستێ، دەیهەوێ هێزی بەسیجی تورکانی شۆڤێنی بۆ شەڕی کورد ئامادە بکات.

لە هەر حاڵدا خەبات بەردەوامە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.