لە نێوان کاسبکاران و هێزەکانی ڕژیم لە کرماشان تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە

0
846

ڕۆژی کورد: ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ ـی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، دوای ئەوەی هێزەكانی ڕژێم لەژێر ناوی باگرتنی تۆقتۆقە و یارییەئاگرینەكانی نەورۆز هەڵیانکوتایە سەر كاسبكارانی بازاڕی سیگارفرۆشەكانی كرماشان “چل میتری دەوڵەت ئاباد”، تێکهەڵچون لە نێوان کاسبکاران و هێزەکانی ڕژیم هاتە ئاراوە.

سەرچاوەیەک لەمبارەوە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژی ڕاگەیاندووە، کاسبکاران هێزەکانی ڕژێمیان ناچار بەجێهێشتنی شوێنەکە کرد و دەستیان بە سەر ماتۆڕێکی هێزەکانی ڕژیم داگرت کە دوای ماوەیەکی کورت هێزە ئینتزامییەکان بە هێزێکی زیاترەوە گەڕانەوە شوێنەکە و دەستیان کرد بە ئەزیەت و ئازاردانی کاسبکاران و لە ئاکام دا چەند کەس دەستبەسەر کران.

بەشی هەرە زۆری كاسبەكانی ئەم بازاڕە لاوان و مێرمنداڵی قوتابخانەکانی پێکیدێنن کە لە پشووی نەورۆزدا بۆ دابین کردنی خەرجی خوێندنیان روو دەکەنە کڕین و فرۆشتنی تەرەقە و یارییە ئاورینەکانی نەورۆز.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت