لە نۆروێژ رێپێوانێک بۆ بەرگری کردن لە کوردانی یارسان بەڕێوەچوو

0
694

ئەمڕو ١٢.مارسی ٢٠١٦ بۆ مەحکوم کردنی سووکایەتیەکانی ئەو گروپە توندڕو کە بە هاوکاری هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر جەمخانەێکی یارسانەکان لە شاری شائابادی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام درابووو لە ئەنجامدا بێ ڕێزیان بە کوردانی یارسان و نەریتەکانی ئەو ئایینە کردبوو، خۆپیشاندانێکی هێمنانە لە بەر دەرگای سفارەتی ئێران لە نۆروێژ بەڕیوە چو.

بەشدارانی خۆپیشاندانەکە بە دروشمی جوراوجور سووکایەتی و دەسدرێژی بۆ سەر شوینێکی پیرۆزی یارسانی مەحکوم کرد و هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ داخوازیە ڕەواکانی کومەڵگای یارسان دەربڕی و داوای ئەوەیان کرد کە سنورێک بۆ سووکایەتی و دەسدرێژی بۆسەر شوینە پیرۆزەکانی ئەو کومەڵگایە دابنرێت. لە خۆپیشاندانەکە دا پەیامی یارسانەکانی دانیشتوی وڵاتی نوروژ لەلاێەن ئەمیر سەلیمی بە زمانی فارسی خوێندرایەوە و دواتر دەقی هەمان پەیام بە زمانی کوردی  لەلایەن خۆشکە هوما عەسکەریەوە خویندرایەوە.

بەلە کۆتاییدا سپاسی بەشداربووان کرا و بەو شیوەیە کۆتایی بە ڕێپێوانەکە هات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.