لە ناوچەی سەقز لە نێوان هێزی پێشمەرگەی حدکا و هێزی ڕژیم شەڕوپێکدادان هاتە ئاراوە

0
6843

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی چەند سەرچاوەیەک، شەوی هەینی 13ـی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی لە ناوچەی سەرشیوی سەقز لە شوێنێک بەناوی “کۆتەڕەش” شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزە بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامی هاتۆتە ئاراوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو تێکهەڵچوونە ماوەی کاتژمێرێک شەڕی بەردەوام بووە.

هەرچەند ڕێژەی کوژراو و بریندارەکانی ڕژیم تا ئێستا ڕوون نیە بەڵام دەگوترێ ژمارەیەک لە هێزەکانی ڕژیم لەو شەڕەدا کوژران و برینداربوون.

هەروەها پێشمەرگەکان توانیویانە بە ساغی و بێ خەسار، شوێنەکە بەجێ بهێڵن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت