لە مهاباد کەسێک بە قەمە کوژرا

0
3124

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، ڕۆژی ڕابردوو، پێنج شەممە ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، کەسێک لە شاری مهاباد لە لایەن دوو کەسی تر و لە ڕێگای قەمەوە کوژراوە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد رایگەیاند: “دوو کەس کە تا ئێستا شوناسیان ناڕوونە، کەسێکی تەمەن ٦٥ ساڵیان کوشتووە کە شۆفیری تاکسی بووە”

هەواڵنێرمان ڕایگەیاند:” دوو کەسی بکوژ خزم و ناسیاوی کەسی کوژراو بوون و بەر لە کوشتنەکە لە میوانی کەسی کوژراو بانگهێشت بوون و دوای ئەوەی کە بە سواری تاکسیی کەسی کوژراو لە ماڵەکەی دەرکەوتوون لەسەر پارە کێشەیان لە ناو ساز بووە و لە ئەنجامدا بە کەڵک وەرگرتن لە قەمە، کەسی شۆفری تاکیسان کوشتووە”.

دەگوترێ یەکێک لە بکوژەکان خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و ئەوی تریان رایکردووە و تا ئێستا دەستبەسەر نەکراوە.

ئەو ڕووداوە لە بەرانبەر کۆڵانی “شادی ٣” لە گەڕەکی پشت تەپ ـی شاری مهاباد ڕووی داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت