لە ماوەى یەک حەفتە ئاگر بەستى سوریە ٦٧٨ کەس ژیانیان لە دەست داوە

0
635

دواى ئەوەى هیزەکانى کوالسیۆن و روسیە ڕیککەوتن لەسەرجێبەجێ کردنى ئاگربەست لە سوریە لە ٢٨ فوریە تا ئێستا چەندین جار هەوأڵى شکاندنى ئەو ئاگربەستە لە لایەن هێزەکانەوە دەبیسرێت.

ڕێکخراوى چاودێرانى مافى مرۆڤى سوریە لە لێدوانیک دا ڕایگەیاند کە  ژمارەى ئەو کەسانەى ژیانیان لە دەست داوە لە ماوەى یەک حەفتە لە ناوچانەى کە ئاگربەست دەگرێتەوە  ١٣٧ کەس بووە هەروەها ژمارەى ئەو کەسانەى ژیانیان لە هەموو سوریە لە دەست داوە لە یەک حەفتە دەگاتە ٦٧٨ کەس.

بە گوێرەى ئاژانسی رۆیتێرز لە ٢٤ ساعەتى دواى ٩ جار ئەو ئاگربەستە پێشێل کراوە هەروەها بە درێژاى یەک حەفتە بەردەوام هەواڵى پێشل کردنى ئاگربەست لەلایەن ئاژانسەکان ڕاپۆرت کراوە.

شایەنى باسە ژمارەى ئەو کەسانەى کە ژیانیان بە درێژاى شەرى ناوخۆ و لە سوریە لە دەست داوە نزیکەى نیو ملیۆن کەسە هەروەها نزیکە ٥٠ لە سەدى خەلک ولاتیان بە جێ هێشتوە ئەو ڕەوشە بەم شێوەیە بەردەوامە هەتا لە کاتى ئاگر بەست دا مردنى ئەو ژمارەیە نیشانەى ئاڵۆزى و خرابتر بونى ڕەوشەکە دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.