لە قامیشلوو ڕێپێوانێک بە دژی سیاسەتەکانی پەیەدە بەڕێوەچوو

0
798

ڕۆژی کورد: لە باژێری قامیشل لە کوردستانی ڕۆژئاوا، خۆپیشاندانێک بە دژی سیاسەتەکانی پ.ی.د بەڕێوەچوو.

نووری برمۆ، ئەندامی سەرکردایەتیی پ.د.ک سی، لە ماڵپەڕی سەرەکیی پارتەکەیدا، ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە قامیشلوو، خۆپیشاندانێک بە دژی سیاسەت و سەرەڕۆییەکانی پ.ی.د لە هەمبەر ئەنەکەسی و ئەندام و لایەنگرەکانی بەڕێوەچوو.

نووری برمۆ، هەروەها باس لەوە دەکات کە خۆیشاندانەکە، کاتژمێر ١٥ لەبەر دەم نووسینگەی سەرەکیی NY بەڕێوەچوە و داوا لە پەیەدە کراوە، دەست لە کردار و سیاسەتە چەوتەکانی خۆت بە دژی ئەنەکەسی و ئەندام و لایەنگرانی هەڵبگرێت و دەستبەسەرکراوەکانیش ئازاد بکات.

بە پێی ئەو هەواڵە، بڕیار بووە خۆپیشاندانەکە ڕۆژی پێنج شەممە بەرێوە بچێت بەڵام بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە ١ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، دوا کەوتووە و ئەمڕۆ بەڕێوە چووە.

تا ئێستا چەندین ئەندام و ڕێبەر و لایەنگری ئەنەکەسی لە لایەن ئاسایشی پەیەدە لە کوردستانی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کراون یان ناچارکراون وڵات بەرەو هەندەران یان هەرێمی کورستانی باشوور بەجێبهێڵن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت