لە شەش مانگ دا 162 هاوڵاتی سڤیل لە باکوور کووژراون

0
1437

رێکخراوێکی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ لە تورکیە، رایگەیاندووە کە لە شەش مانگی رابردوو دا 162 هاوڵاتی سڤیل لە باکووری کوردستان و بە هۆی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرتەشی تورکیەوە گیانیان لە دەست داوە.
بە پێی راپۆرتی ئەو رێکخراوە، لە نێو کووژراوان دا 32 منداڵ، 29 ژن و 24 کەسی بەساڵاچوو هەیە. ئەو قوربانیانە زۆرینەیان خەڵکی ناوچەکانی جەزیرە و ناوچەی سووری شاری ئامەی باکووری کوردستانن.
لە ماوەکانی رابردوو دا زۆرترین شەڕ و تێکهەڵچوون لەو ناوچانە لە نێوان “گەنجانی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز” و ئەرتەشی تورک دا روویداوە.
گەنجانی وڵاتپارێز کە سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانن لە ماوەی رابردوو دا لە جەرگەی شارەکان دا خەباتی چەکداری دژی ئەرتەشی تورک و بۆ دابین کردنی خۆبەڕێوەبەرایەتیی دێموکراتی، بۆسەیان داناوە.
پێشتر دەوڵەتی تورکیە رایگەیاندبوو کە لە ماوەی یەک مانگ دا 307 کەس لە ئەندامانی پەکەکەی کوشتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت