لە سەقز سێ جاش کەوتنە بەر پەلامار و یەکیان کوژران

0
906

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە باژێڕی سەقز، شەوی سێ شەممە 19ی گەلاوێژی 1395 ی هەتاوی  ٣ جاشی ڕژیم لە لایەن کە سانێکی نەناسراوە کەوتوونە بەر پەلاما و بریندار کراون.

یەکێک لە جاشەکان بەناوی جەلیل سیادری، بە هۆی سەختیی برینەکانی، کوژراوە.

شایەتحاڵێک لەمبارەوە گوتی: “چەند کەسێکی نەناسراو و دەم و چاو داپۆشراو خەریکی نووسینی درووشم لەسەر دیوارەکان بوون، ترۆمبیلێکی پێژۆ بە دوایانەوە بوو، کاتیک جاشەکان بە مەبەستی ڕاونان و دەستبەسەرکردنیان لە  ترۆمبیلەکە دابەزین،  کەسانی درووشم نووس هێرشیان بردنە سەر  و هەر سێ جاشەکە بریندار کران، یەکێک لە جاشەکان بە هۆی قووڵیی برینەکانە بەر لە گەیشتن بە نەخۆشخانە مرد.

زانیارییەکان باس لە نالەباریی دۆخی جەستەیی هەر دوو جاشی تر دەکەن

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.