لە سووریە سەرتیپێکی سپای پاسدارانی ئێران کوژرا

0
827

ڕۆژی كورد: بەپێی هه‌واڵه‌كان، لە درێژەی شەڕ و پێکدادانەکانی سووریه و کوژرانی ئەندامانی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لەو وڵاتە، یەکێکی دیکە لە فەرماندەکانی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییە بە ناوی سەرتیپ “ذاکر حەیدەری” خەڵکی پارێزگای تەورێز بە دەست هێزەکانی دژبەری بەشار ئەسەد كوژرا.

ئەو سەرتیپەی ڕێژیمی ئێران جێگری گرووپی تۆپخانەی ٦٠ـی ڕساڵەتی لەشکری ٣١ی عاشورای هێزی زەمینیی سپای پاسداران و یەکێک لە فەرماندەرانی پلە بەرزی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم بووە.

هێزی سەرکوتکەر و جینایەتکاری قودس لقی دەرەوەی سنووریی سپای تێرۆریستی پاسدارانە کە لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق‌دا دروست بوو، و بەپێی هەندێک لە سەرچاوە نافەرمییەکان ٢٠ هەزار چەکداری هەیە.

لەو پێوەندییەدا، چەند ڕۆژ پێش یەکێک لە سەردارەکانی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییە بە ناوی سەردار “غوڵامڕەزا سەمایی” بە دەست هێزەکانی دژبەری بەشار ئەسەد بە سزا گەیشت.

هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردووەتەوە کە؛ ناوبراو وەک “عەمەلیاتی موستەشاری و بەرگری لە حەرەمی عەقیله بنی هاشم” لە سووریە شەڕی دەکرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت