لە زانکۆی کرماشان پێش بە بڵاوبوونەوەی بڵاڤۆکێکی کوردی گیرا

0
720

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژی کورد، حەراسەتی زانکۆی کرماشان پێشی بە بڵاوبوونەوەی بڵاڤۆکێکی کوردی – فارسی گرت.

هەواڵی گەییشتوو لە کرماشانەوە باس لەوەدەکات کە حەراسەتی زانکۆی کرماشان بە هۆی هەر ئەوەی ” هۆکاری سیاسی ” ڕاگەیەندراوە پێشی بە بڵاوبوونەوەی بڵاڤۆکێک گرتووە.

یەکێک لە خوێندکارانی زانکۆی کرماشان لەو پێوەندییەدا بە هەواڵنێری ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە پێشتریش حەراسەتی زانکۆ پێشی بە بڵاوبوونەوەی گۆڤارێکی خوێندکارانی کورد گرتبوو.

ئەو خوێندکارە کوردە هەروەها لە درێژەدا ڕایگەیاند کە پێشتریش بەرپرسێکی گۆڤارێکی کوردیی زانکۆی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرابوو.

حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ساڵانێکە لەهەوڵی تواندنەوەی کورد لە ئێراندایە و بە هەموو شێوەیەک پێش بە بڵاوکردنەوەی گۆڤار، ڕۆژنامە و … دەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە کە فووکووسی حکوومەت زۆرتر لەسەر ناوچەکانی خوارووی کوردستانی خۆرهەڵات وەکوو کرماشان و ئیلام بووە بەڵام حکوومەت نەیتوانیوە بە شێوەی پێویست ئامانجی خۆی بپێکێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.