لە تەقینەوەکەی ئانکارا ١٨ کەس کوژران

0
548

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشممە ٢٨ی ڕێبەندان، کاتژمێر ٦ بە کاتى ئوروپا  تەقینەوەیەکى بەهێز لە ناوچەیەکى هەستیارى ئانکاراى تورکیە کە نزیک لە بیناى مەجلیس و فەرماندەى لەشکرى تورکیا ڕوى دا .

بە پێی زانیارییەکان لەو ڕووداوەدا لانمیکەم ١٨ کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە ٤٥ کەس بریندارن.

ئەو تەقینەوە کە تێیدا ژومارەیەکی زۆر، ترۆمبیلی سەربازی تورکیە، خەساریان بەرکەوتووە لە کاتێکدا ڕوویدا کە ئوتوبووسە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک لە مەودایەکی سەد میتریدا لە هاتووچۆ دابوون.

شایانى باسە میدیاکانى تورکیا و دونیا باس لە ڕیکارى توندی ئەمنى دەکەن لە ئانکارا و هەروەها ترسی تەقەینەوەى دوەم هەیە.

 نزیک بە ٣ مانگە باکووری کوردستان لە دۆخێکی ئەمنی توونددا دەژی و تا ئێستا بە گوێرەی زانیارییەکان زیاتر کە ٦٢ کەسی سیڤیل بە هۆی هێڕشەکانی ئەرتەشی تورک، شەهید کراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.