ڕۆژی کور: ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە دوو پەرتووکی ئەدەبییە “جومعەکان”، بەرهەمی سەعید نەجاڕی و “مەرگەژین”، بەرهەمی بریا کاکەسووری لە هۆڵی فەرهەنگسەرای سیومرغی بۆکان، بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەو ڕێوڕەسمەبە بەشداریی بەرچاوی کەسایەتیی ئەدەبی و خەڵکی ئاسایی ناوچەی موکریان بەڕێوە چوو.
“جومعەکان” پێنجەمین بەرهەمی ئەدەبیی چاپکراوی سەعید نەجارێ “ئاسۆ”یە کە لەلایەن وەشانخانەی “فەرهەنگی و ئەندێشە”ـی سەقزەوە چاوپ و بڵاو بۆتەوە.
لەو ڕێوڕەسمەدا یۆنس ڕەزایی و حسێن شێربەگی دوو کەسایەتیی ناسراوی ئەدەبیی ناوچەی موکریانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لێدوانیان دا و ئەمین گەردیگلانیش بە شیعر بەشداری لەو ڕێوڕەسمەدا کرد.
هەوەها پەرتووکی “مەرگەژین” کە پێنجەمین بەرهەمی “بریا کاکەسووری”ـیە کە ڕەحیم عەبدووڕەحیم زادە و محێدین شامحەمەدی و ڕەزایی لێدوانیان لەسەر دا.
“مەرگەژین” بریتییە لە چیرۆکی کە بەرهەمی کاکە سوورییە کە چیرۆکنووسێکی بەتوانای موکریان و کوردستانی ڕۆژهەڵاتە.