لەهەر ٢٥ خولەکدا کەسێکی سووری دەکوژرێ

0
592

رۆژی کورد: نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا بەپێی بەڵگەنامەیەک لەسەر دۆخی سووریا، ڕایگەیاند لە هەر ٢٥ خولەکدا کەسێکی سووری دەکوژرێ.

ئیستیفان دی‌مستۆرا داوای لە وڵاتانی ئەمریکا و رووسیا کرد بۆ پێشگیری کردن لە کوشتار و توندوتیژی لە سووریادا هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ.

ئەو نوێنەرەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەڵگەنامەیەکی ٧ لاپەڕەییدا ئاماژەی هێندیک رێکەوتنی دوولایەنی ئۆپۆزیسیۆن و رژیمی ئەسەد کردووە کە بەو پێیە دەوڵەتی ئینتقالی لە کاربەدەستانی ئێستای رژیمی ئەسەد، دژبەرانی رژیم و کەسایەتییە سەربەخۆکان پێک بێت.

دی مستۆرا ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی ئاوریل، ئەو دیکیۆمێنتە ٧ لاپەڕەییەی پێشکەش بە شۆرای ئەمنیەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، هەتا لەسەر رادەست کردنی دەوڵەتی سووریا گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

ئیستیفان دی‌مستۆرا گوتویەتی دانوستاندنەکانی رژیمی ئەسەد و ئۆپۆزیسیۆن زۆر جێگەی دڵخۆشی نین، هەروەها چەندین جار ئاگڕ بڕ لە سووریا و بەتایبەت لە ناوچەی حەڵەب و سێ ناوچەی دیکە پێشێلکراوە.

هەتا ئیستا کاتی بەڕێوەچوونی خولێکی دیکەی دانوستانەکان دیاری نەکراوە، بەڵام پێدەچێ لە مانگی داهاتوودا لانیکەم خولێکی دیکەی دانوستانەکان بەڕێوە بچێت.

دژبەرانی رژیمی ئەسەد رایانگەیاندووە هەتا ئەوکاتەی دیمستۆرا نەتوانێ ئاگربڕی گشتگیر و خێرا دابین بکات و گەمارۆ لەسەر شارەکان لانەچێ، لەسەر مێزی دانوستانەکان ئامادە نابن.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە:  رژیمی ئەسەد هیچ وڵامێکی بە داخوازییەکانی ئەو رێکخراوەیە لەمەر ناردنی یارمەتیی مرۆڤدۆزتانە بۆ شار و ناوچە گەمارۆ دراوەکان نەداوەتەوە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.