لەندەن/ پرسی محەممەد سەدیق کەبوودوەند دەبرێتە پارلمانی بریتانیا

0
1321

ڕۆژی کورد: پرسی محەممەد سەدیق کەبوودوەند دەبرێتە پارلمانی بریتانیا
ئەوڕۆ ڕێکەوتی ١٠/٠٦/٢٠١٦ کاتژمێر ١٠ سەر لە بەیانی هەواڵنێری رۆژی کورد لە لەندەن چاوی بە خاتوو کاترێن وێست ئەندامی پارلمانی بریتانیا کەوت سەبارەت بە باروودۆخی محەممەد سەدیق کەبوودوەند و مانگرتنی ٣٣ هەمین رۆژی ناوبراو.

هەواڵنێری رۆژی کورد، باسێکی لە سەر کارو چالاکییەکان باوکی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ خاتوو کاترین وێست ئاماژە پێ دا کە پاش دەیان ساڵ لە زیندانی کردن، ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دووبارە بە شێوەی دژە نامرۆڤانە هەڵسووکەوتی لە گەڵ باوکی مافی مرۆڤی کوردستان کردووە و زیندانی درێژخایەنی دووبارە بۆ ناوبراو بڕیوەتەوە

هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵنێری ڕۆژی کورد باسێکی لە سەر خۆپێشاندانەکانی وڵاتانی ئورووپا کرد کە چالاکانی مافی مرۆڤی کورد بۆ کەبوودوەندیان ئەنجام داوە.
مانگرتنی بەردەم دەفتەری یەکێتی ئورووپا پرسێکی دیکەی هەواڵنێری رۆژی کورد بوو.

جێی ئاماژەیە خاتوو کاترین وێست لەو پێوەندییەدا نیگەرانی خۆی بۆ باوکی مافی مرۆڤی کوردستان دەربڕێ و ڕایگەیاندو بەڵێنی دا پرسی محەممەد سەدیق کەبوودوەند دەباتە پارلمانی بریتانیاو باسی لە سەر دەکا.
شایانی ئاماژە پێ دانە لە سەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هەواڵنێری رۆژی کورد باسێکی لە سەرجەم ئەو پێشێلکارییانە کرد کە ساڵانێکە لە لایەن ئەم حکوومەتە دژە نامرۆڤانەیەوە بەڕێوە دەچێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت