لەمەبەدوا زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی لە کۆنفرانس و سمینارە جیهانییەکان کەڵکی لێوەردەگیرێت

0
850

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی چەند سەرچاوەیەک، لەمەوبەدواوە زمانی کوردی بە فەرمی لە کونفرانس و سیمینارە جیهانییەکان وەک زمانێکی فەرمیی جیهان، کەڵکی لێوەردەگیردرێ و بەشداربووان دەتوانن بە زمانی کوردیش، گوێ لە وتار و باس و بابەتەکان بگرن.
“ئاریان تاوەگۆزی” ئەو ئەندازیارە کوردەی کوردستانی باشوورە کە لە ئەنجامی هەوڵەکانیدا، لە دانیشتنی فێدراسیۆنی نێونەتەەیی وەرگێڕەکان ئەو خەونەی کوردی هێناوەتە ئاراوە.

ناوبراو کە ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە وڵاتی بریتانیا دەژی و خاوەن بڕوانامەی زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی و فارسییە، لەمەڕ گرنگیی ئەو کارە دەڵێ: “ئەندامەتی زمانی کوردی لەو ڕێکخراوە جیهانییەدا بەو واتایەیە کە ئیتر زمانی کوردی بەشێک نابێ لە زمانەکانی ناوچەکە بەڵکوو سەربەخۆیە و شوناسی تایبەت بە خۆی دەبێت.”

بەو پێیە لەمەوبەدوا هەر کات تاک یان کۆیەکی کورد لە هەر کونفڕانسێکی جیهانی پێویست بە وەرگێڕ هەبوو ئەوا دەتوانرێ داوای زمانی کوردی (کرمانجی ناوەڕاست) لە بەڕێوەبەرانی کۆبوونەوەکە بکات.

تۆمار کردنی زمانی کوردی لە ئاستێکی وسادا لەکاتێکدایە کە ئەو ئەنجومەنە کە ناوەندە سەرەکییەکەی لە شاری “ژێنێف”ـی سوئیسە، لە ١٩٥٣وە کە دامەزراوە زیاتر لە ٦٠هەزار وەرگێڕ تێیدا ئەندامن.

.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت