لەرەبەت چەکدارێکی سەر بەرێژیم هاووڵاتییەکی بریندار کرد

0
575

لەشاری رەبەت هاووڵاتییەکی کورد لە ناو شار و لەنزیکی مزگەوتێکی ئەو شارە لەلایەن چەکدارێکی رێژیمی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ.
رێکەوتی ٢ی گەلاوێژ هاووڵاتییەک به‌ ناوی محەممەد وەستا رەحمانی لەبەردەم مزگەوتی ” جامیعە”ی شاری رەبەت بە بێ هیچ هۆکارێک دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە ” محەممەد وەستا رەحمانی” راگەیەندراوە و لەلایەن چەکدارێکی ناسراوی سەر بە رێژیمەوە تەقەی لێکراوە.

هەتا بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە کەسی تەقەکەرەکە دەستبەسەر نەکراوە.

دەوترێت کە ماوەی دوو ساڵ لەمەوبەریش برایەکەی دیکەی محەممەد بە ناوی جەعفەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی رێژیمی ئێران لە سەردەشت کوژرابوو.

رێژیمی ئیسلامی ئێران بە پێی ئەو سیاسەتە بەسیج گیرییەی کە هەیەتی لە هەوڵی بە بەسیجکردنی خەڵکی کورد دایە و زۆر جاریش تاقم و دەست و پێوەندییەکانی چەکدار دەکات و وایان بار دێنن کە فشار بخەنە سەر خەڵک و ئەزیەت و ئازاریان بدەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.