لەدایک بونی فراکسیۆنی تورک، چەند ئەزمون و پرسێارێک؟ دیمانەیەک لەگەڵ د.ڕەشید قازی

0
881

ڕەشید قازی کێیە؟ باشتری بناسین.

ڕەشید قازی
ڕەشید قازی

ڕەشید قازی هەر لە سەرەتای منداڵییەوە بە هۆیی تێکەڵاوی بنەماڵەیەکەیان لەگەڵ ڕووداوە سیاسییەکانی کوردستان کەم و زۆر ناسیاوی هەبوو. پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەڵانی ئێران بۆتە ئەندامی یەکێتی لاوانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ئێران و بە دوایی ڕەشبگیریی لاوانی شار و لەسێدارەدانی ٥٩ لاوی کورد، توانی بەزەحمەت خۆی دەرباز بکات. پاش ٦ مانگ کومیتەی شارستانی مەهاباد ئەرکی گەڕانەوە بۆ نێو شاری پێ ئەسپارد. پاش ئاشکرابوونی گەڕاوەتە نێو ڕیزەکانی حیزب و پلەکانی کادر کومیتە ناوچە و تا کومیتە شارستان و کار لە فێرگەی و کۆمیسۆنی ئینتشاراتی بە سەرکەوتویی بڕیوە. وەک فیلمبەردار وێنەگر بەشداری لە ڕاپەرینەکانی کوردستانی باشوور لە ساڵی 1991ی زایینی دا کرد و ناچار دوای هاتنەوەی هێزەکانی سەدام بۆ هەرێم، کوردستان لە ساڵی 1992 لەگەڵ کۆڕەوەکەی کوردان ئاوارەی تورکیە بوو تا سەرەنجام لە دانمارک مافی پەنابەری پێ بەخشرا. لەم وڵاتەش بێ پسانەوە درێژەی بە تێکۆشانی دا و لە کومیتەی دانمارکدا بەرپرسایەتیە جۆراجۆرەکانی لە ئەستۆ بووە. ناوبراو لە ئێران دیپلۆمی زانستەکانی خۆیندووە و لە دانمارکیش وێڕای وەرگرتنی دیپلۆمی زمان دانمارکی بواری ددانسازی لە زانکۆی پلنۆمی کۆپێنهاگ بەسەرکەوتووویی تەواو کردووە و وەک ددانساز درێژەی بە کار داوە.

ڕۆژی کورد: کاک ڕەشید بەڕای ئێوە خەباتی چەکداری بەربەستێک بووە لە سەر گەشەسەندنی لایەنەکانی دیکەی خەباتی کورد؟

قازی: ماوەی ٣٧ ساڵە کورد لە کوردستانی ئێران بۆ مافەکانی خۆی خەباتێکی قورسی چەکداری و خۆێناوی بەڕێوەدەبات. دەیان و سەدان کادر و پێشمەرگە و سەرکردە و ڕێبەری، گیانی خۆیان لەم پێناوەدا لەدەست داوە. خەباتی بەرینی چەکداری، تەنیا لە ناوچە کوردنشینەکان بەڕێوە دەچوو و تەنیا ماڵی کورد و هێز و تواناکانی کورد بوون لە لایەن دوژمنەوە بێڕەحمانە دەبوونە ئاورەچیلەی شەڕی نێوخۆیی. هیچکات لە شوێنەکانی دیکەی ئێران هەست بە مەترسی و بوونی هێزی کوردی نەکرا و هیچکاتیش کورد نەبووە مەترسییەک بۆ سەر لە نێوبردنی حاکمیەتی تاران. هەربەو ڕادەیەش دەنگ مافخوازیی کورد لە نێوخۆی وڵاتدا کپ و بێ دەنگ دەکرا و بیروڕای گشتی لێی بێ ئاگا دەبوو. خەباتی چەکداری جۆرێک کارایی لەسەر کەسایەتی و ڕووناکبیر و کۆڕوکۆمەڵە مەدەنییەکانی کورد لە نێوخۆی وڵاتیش دانابوو کە ئەوان ڕۆڵ و نەقشی خۆیان لە کۆمەڵگە و ڕووداوەکانی لە بیر کردبوو. دەکرێ بڵێین خەباتی چەکداری تەنگی بە هەموو فاکتەرەکانی دیکە و ڕێگا شیاو و گونجاوەکانی دیکەی خەبات هەڵچنیبوو. هەربۆیە پێشڕەوانی کورد لە نێوخۆی وڵاتیش چاوەرەرۆانی دەست و مەچەکی  پ م لە شاخ بوون. بە کورتی دەکرێ بڵێین هێز و تواناکانی شاخ بڕستی لە هێزی لە بڕان نەهاتوی شار بڕیبوو.

ڕۆژی کورد: ئایا بە کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و ئێراق هیچ دەرفەتێک بۆ گەشەسەندنی خەباتی مەدەنی ڕەخسا؟

 قازی: کۆتایی هاتنی شەڕی نێوان ئێران و ئێراق، باڵانس و شێوازی خەباتی گۆڕی. خەباتی چەکداری بەرەو لاوازی دەڕۆیشت و دەرفەت بۆ گەشەسەندنی خەباتی مەدەنی، وێڕای سەدان بەربەستی ئەمنیەتی زیاتر ئاوەڵە بوو. بە بوونی خاتەمی بە سەرۆک کۆمار ئەم دەرفەتە زیاتر ڕەخسا و بە هیمەت و بوێریی ڕەوانشاد موهەندیس ئەدیب، بۆ یەکەم جار نوێنەرایەتی هەر ٤ پارێزگای کورد لە ئێران لە ژێر یەک فراکسیۆن لە مەجلیسی نیێنەرایەتیی ئێراندا خۆیان ڕێکخست. فراکسێنۆنی نوێنەرانی کورد، یەکەم دەسکەوتی میژویی کورد لە پاش کۆماری کوردستان بە بێ خۆێن ڕشتن بوو. ئەم هەنگاوە سەلماندی کە ٤ پارێزگای ئێران کوردستانین و لەیەک فراکسیۆندا نوێنەرایەتی کورد دەکەن. ئەوەش دەسکەوتی خەباتی مەدەنیە کە ساناتر ئامانجەکانیان دەپێکا.

 هەرچەند ئەم هەنگاوە بویرانەی ئەدیب لە سەردەمی خۆیدا بێ وینە بوو. بەڵام زاڵ بوونی هیژمۆنی چەک و خەباتی چەکداری ئەویشی  لە تۆانە تانجی ناحەزانی بێ بەری نەکرد. بەڵام ئەوانەی لە ئەلف و بێی سیاسی شارەزا بوون دەیانزانی گەیشتن بە ئامانجەکان کارێکی سادە و ساکار نیە و دەبێ لە هەموو دەرفەت و شیاوازەکان کەڵک وەربگیرێ و ناشکرێ شار تەماشاچی و بیت و شاخیش ئەکتەر.

ڕۆژی کورد: بۆچی فراکسیۆنی کورد لە مجلس شورای ئیسلامی ئێراندا نەیتۆانی درێژە بە بونی خۆی بدات؟

قازی: پاش کۆچی کەسایەتیی ناوداری کورد، ئەدیب و هاتنە سەرکاری ئەحمەدی نژاد و تەنگتربوونەوەی دەرفەت و دەرفەتەکان ئەم ترووسکەی هیوایەش کە سەریهەڵدابوو لە گڕێژنە دەرچوو. بەڵام بەهاتنی ڕووحانی و دووبارەبونەوەی ئەم دەرفەتانە بەداخەوە نۆێنەرانی کوردەکان نەیانتوانی دیسان خۆیان لە فراکسیۆنێکدا کە پێشتر بوونی هەبوو ڕێکبخەنەوە. بەپێچەوانە نوێنەرایەتی تورکەکان بە بێ دەنگی و ژیرانە لەو ئەزموونە کەڵکێان وەرگرت و خۆیان ڕێکخست و فراکسیۆنی مەزنی تورک کە خۆی لە نزیک ١٠٠ نەفەر دەدات ڕاگەیاند. هۆکاری سەرەکیی نەبوونی فراکسیۆنی کورد بەشێکی زۆری دەگەریتەوە بۆ دابەشبونی هێزی کوردەکان و نەبوونی وتار و کردار و هاوبەشی ئەم هێزانەیە. پرش و بلاوی هێزەکانی کورد و خۆیندنەوە جیاوازەکانیان لەسەر ڕووداوەکانی وەک هەلبژاردن کارای لەسەر هێز و تۆانی کورد لە نیوخۆی وڵاتیش وەرگرتۆە. جگە لەوەش لیکدور بونی بیروبۆچونی نۆینەرانی کورد لە نیوخۆی وڵاتیش هۆکارێکی دیکەیە بۆ بلاوی ئەم فراکسیۆنە کوردیە.

ڕۆژی کورد: گرینگیی پێکهاتنی فراکسیۆنی تورک لە چی دایە؟.

 قازی: تورکەکان ئاگایانە یا نا ئاگایانە بە بێ ئەوەی پەنا بۆ چەک بەرن ژیرانە لە خەباتی مەدەنی کەڵکێان وەرگرت. هەنگاو بە هەنگاو ئامانجەکانێان وەدی دێنن. پێک هینانی ئەم فراکسیۆنە لە چەند ڵاوە جێگای گرینگە. یەکەم تەبای تورکەکان. تورکەکان بە پێچەوانەی کوردەکان لە کاتی کیشە گرینگەکاندا خاوەن بریاری هاوبەشن. ئەوان زیاتر درێژخایەن بیر دەکەنەوە و لە دەرفەتەکان کەڵک وەردەگرن و بە پشت بەستن بە جەماوەری خۆیان هەنگاو دەنین. بە پێچەوانە کوردەکان کورتخایەن بیر دەکەنەوە و بە هۆی زالبونی هیژمۆنی چەک هەمو ئەو کەسانەی کە قسەیەکی خیرخۆازانە بۆ کورد دەکەن  بە چاوی سوک سەیر دەکرین ئە شێوازە هەلویستە بێ گومان کارای لەسەر دلسۆز و خەمخۆارانی کورد لە نێوخۆی وڵاتدا هەیە. کوسب دەخاتە بە ڕ دەم حەول تێکۆشانەکانێان لە مەر کێشەی کورد. سەرەرایی ئەوەی لە ئێراندا بە هەموو دۆاکەوتوی و زەبەر وزەنگ و ئەمنیەتی بوونی وڵات هەلبژاردن وەک یەکیک لە برگەکانی دیمۆکراسی بونی هەیە. کوردەکان بە چەکی بایکۆت و تەحریم و مانەوە لە ماڵە خۆتان و گالەدانی دەرگاگان، بە پێشوازی ئەم دەرفەتەوە چون. لە کاتێکدا تورکەکان هەمو حەولێان بۆ ئەوەی بوو کە بتۆانن ئەندامێکی تورک لە سەندوقی دەنگەکاندا سەر بێنێتە دەر بۆوەی کەم و زۆر لە پارڵمانی وڵاتدا بتۆانن بە دەنگی زێاتر یاسا لە بەرژەوەندی خۆیان دەربکەن.

ڕۆژی کورد:  بوونی وەها فراکسیۆنێک دەتۆانی چ کارایەکی لەسەر گەمە سیاسیەکان لە داهاتووی وڵاتدا هەبێت؟.

 قازی: بوونی وەها فراکسیۆنێک دەبێتە هەوینی وەرچەرخانێکی مەزەن لە پێکهاتەکانی پارلمانی وڵات لانی کەم لە یەکیک لە گرینگترین ناوەندەکانی یاسادانانی وڵات واتە مەجلس.  ئەم فراکسیۆنە بە هێزە کاریک دەکات کە خۆێندنەوەیەکی نۆێتر لە نیوان پێکهاتەکانی ئێرانی کە خۆیان لە نیزیک دە نەتەوە و لایەن جیاوازدا دەبینیتەوە بکریت. نەتەوە لاوازەکانی وەک کورد و بلوچ و تورکمەن و عەرەب ناچارن یا یەک بگرن یا ببنە ئامرازی دەستی فراکسیۆنە زلەکان. جگە لەوەش بە هۆی حوکمی دراوسیەتی کورد و تورک هەردوک لایەن ناچارن بۆ بەرژەوەندی هاوبەشی خۆیان و بە هۆی زولمی هاوبەشەوە لە لایەن فارسەکانەوە ناچارن یەکگرتوتر بن. بە پێجەوانەکەشی دروستە واتە فارسەکان ببنە دۆستی بیلفعیلی کورد لە دژی پاوانخۆازی تورکەکان لە داهاتودا.

ڕۆژی کورد: بە برۆای ئیوە داهاتووی وڵات بە بونی ئەم فراکسیۆنە چی بەسەر دێت؟.

قازی: داهاتوی وڵات دەبەسترێتەوە پێکهاتنی فراکسیۆنەکان و بە یەکێتێان لە پارلمانی ئێران. واتە لە سەرەتادا دەبی فراکسیۆنەکان بونی خۆیان کە هوویەتی نەتەویان ڕابگەیەنن. دۆاتر بە پی بەرژەوەندی ناوچەی و سەرانسەری تیبکۆشن دەستەلات لە تاقمی خۆسەپینی فارس بیینەدەر

 بەڵام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە ئایا یەستا کە فارسەکان کە فەرمانرەوای تەواویان بەدەستەوە هەیە و کوردەکان کەوا پڕش و بڵاوون تا کەی و چۆن دەتۆانن لەم گەمانەدا سەرکەوتو بن. ئایا فارسەکان لە دژی تورکەکان دەبنە دۆستی داهاتوی کورد و لاپەرەیەکی نۆی هەلبدەنەوە یا تورکەکان هەنگاو بە هەناگو بیرۆکەی نەزمی ئەفشار کە سەردەشتیش ئازەربایجانە دەکەنە ئەمری واقع؟.

 داهاتو و کردار و ڕەفتاری لایەنەکان خالی سەرەکی ولامدانەوەی پرسیار گەلیک دەبن کە ئیزن نادات ئێران تەنیا و تەنای لە ژیر هیژمۆنی تاقمی تورک یا  فارسدا بەڕێوە بچیت بەو شەڕتەی پێکهاتەکانی ئێرانی ویرای دروستکردنی فراکسیۆنی خۆیان لە دژی سانترالیزم و دیسانترالیزەکردنی دەستەلات و  ناوەندگەرایدا یەک دەنگ و یەکگرتوبن.

بەریز کاک ڕەشید زۆر سوپاس بۆ دیمانەکەتان و بەشداریتان لەم بەرنامەیەدا. لە کۆتایشدا ئەگەر شتێکتان هەیە باسی بکەن فەرموون.

قازی: بەر لە هەمو شتیک سوپاستان و دەکەم و هیوادارم سەرکەوتو بن. ئەوەی ڕاستی بیت لەم ئالوگۆرەانی کە بە خێرای لە ناوچەکە و کوردستاندا دینە ئاراوە لە سەر تاکی کورد و هێزە خەباتگێرەکن و خەلک و کۆر کۆمەلە نیوخۆیەکان لازمە کە بە گریدانی خەباتی شار و شاخ و ئیزن نەدەین ئەم دەرفەتانە لە دەست بچن. لە هەمانکاتدا دەبی تێبکۆشین بەرەو وتار و گوتاری هاوبەش هەنگاو بنیین و پلۆرالیزم بکەیەن هەینی سەرەکی کارەکانمان تا بتۆانین هەمومان بۆ شان وەبەر ئەم ئەرکە گرینگە بدەین و کەشتی بەلا لێداروی خەباتمان لە توفانە بە هێزەکان سەرکەوتۆانە بگەیەنینە کەنارەکانی سەرکەوتن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت