لێدوانی گۆلشیفتە فەراهانی لەمەڕ کوردستان و هێرشی پان ئێرانییەکان

0
1843

ڕۆژی کورد: گۆلشیفتە یان ڕەهاوەرد فەراهانی، موزیسیەن، گۆرانیبێژ و ئەستێرەی سینەمای ئێران و جیهان، لەدایکبوونی تاران و نیشتەجێی فەڕانسە، لەوڵامی پێشکەشکارێکی فەڕانسەویدا کە دەڵێ کوردستانی عێراق، هەڵویست دەگرێ و دەڵێ: ئەوێ کوردستانی عێراق نیە بەڵکوو کوردستانی ئازاد و دێمۆکراتیکە ..، ئەو لیدوانەی گۆلفشیفتە، هێرشێکی بەرینی پان ئێرانییەکانی لێکەوتۆتەوە کە لێرەدا، ئاوڕێک لە وتووێژەکە و هێرشەکان دەدەینەوە، ئەو هێرشانەی کە بەردەوام لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و کۆماری ئیسلامیییەکان و پان فارسە ڕاسیستەکانەوە، ڕووبەڕووی کورد و پشتیوانانی، کورد و کوردستان بۆتەوە و زۆر جار لە ڕقی کورد و کوردستان و سەربەخۆیی، ئامادەبوون، دەستی خامنەییەکانیش ماچ بکەن.

وتووێژەکە:

پێشکەشکار:ئێوارە باش

گوڵشیفتە : ئێوارە  باش

پێشکەشکار: زۆر سپاس کە لەگەڵ ئێمەیت، ئێوە ئەم فلیمەتان لە ناوچە شاخاوییە زۆر جوانەکانی کوردستانی عێراق گرتووە، ئێستا دەڕۆین تا نەخشەکە ببینی بۆ ئەوەی بە دروستی شوێنی ئەم ناوچەیە کە ئێستا ناوچەیەکی سەربەخۆی عێراقە درست نیشان بکەین و بزانین هەڵکەوتەی جوغرافیایی کوردستانی عێراق چۆنە؟

گۆلشیفتە: ئێستا ناڵێن کوردستانی عێراق، دەڵێن کوردستانی ئازاد. بەتایبەتی لەوێ بە هیچ جۆرێک نەمانبینی بڵێن کوردستانی عێراق، چونکە ئیتر بەشێک لە عێراق نیەو ئازادە.

پێشکەشکار: لە کاتی دەرهێنانی فیلمەکە کێشەتان بۆ دروست نەبوو؟؟

گۆلشیفتە: لەوێ ڕژیمێکی دیمۆکراتیک هەبوو.، تەنانەت مسوڵمانەکان مافیان هەیە هەموو ئەم مافانە وئەم شتانەیان هەبێ (مەبەستی حیجابە).

هێرشەکان:

تێبینی: بەشێک لە هێرشەکان، لە ڕادەبەدەر، سنووری مرۆڤایەتی و ئەخلاقیان بەزاندووە، بۆیە تەنیا چەند نموونەیەک دەهێنینەوە.

یەک گوتنی ساکاری گۆلشیفتە، کە بەرهەمی بینینەکانی خۆیەتی و دەکرێ بە واتای پشتیوانی لە کوردستان و کوردیشی، شی نەکەینەوە و ناشکرێ بڵێین بە واتای پشتگیرییە لە کوردستان، بەڵکوو بینینی ئەو خاتوونە ئەکتەرەیە کە ڕاشکاوانە بینینەکانی خۆی باس دەکات و دەشڵێ خەڵکی ئەوێ بە خۆیان ناڵێن کوردستانی عێراق و بگرە کوردستانێکی ئازادە. بەڵام ئەو لێدوانە ساکارەش بووە بە هۆکاری هێرشی بەرینی پان ئێرانیەکان.

ئەوان سەرلەنوێ پرسی “نیوەڕووت بوون”ـی ئەو خاتوونەیان لە بەرانبەر کامیرای ژان مۆندینۆ، وێنەگری ناسراوی فەڕانسەوی بۆ گۆڤاری مادام فیگارۆ ـیان خستەوە بەر باس و بە واتای بێ ئابڕوو و بی نامووس بوونی گۆلشیفتەیان، خستەوە بەر باس و بە کەسێکی بێ ئەخلاقیان ناوبرد کە لە هەمبەر پێشێلکاریی مافی ئافرەتان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە خۆی و ئەخلاق و شەرەفی فرۆشت.

لێرەدا مەودای نێوان هزری پان ئێرانییەکان و کۆماری ئیسلامی و داعشییەکان، بە ئاشکرا دیار و ڕوونە و پێویست بە شرۆڤە ناکات.

یەکێک لەو بەناو نووسەرانە کە لە دژی گۆلشیفتە و باس لە کوردستانی ئازادکردنەکەی، هەڵوێستی گرتووە، دەرچوونی گۆلشیفتە لە ئێران بە “هەڵاتنی مەمەکان” دەزانێ نەک “هەڵاتنی مێشکەکان”و دەڵێ گۆلشیفتە نەک هەر مەمک بەڵکوو جەرگ و دڵ و گورچیلەکانیشی ڕووت کرد.

تاقمیکی تر لەو ڕاسیستە سەدە ناوەراستییە دژ بە مافەکانی مرۆڤ و مافی دەست نیشان کردنی چارەنووس و کورد بە قەوم زانانە، لە گۆلشیفتە ڕاساوە و نووسیویەتی: “گۆلشیفتە باشترە خۆی تێکەڵ بە کاروباری سیاسی نەکا، کە هیچی لێ نازانێ، باشتر وایە خەریکی ئەکتەری و گۆرانی بێژیی خۆی بێت و خۆی ڕووت بکاتەوە، ئەو هەر ئەوەی لێ دەکاڵیتەوە، تۆ و سیاسەت، کوجا مەرحەبا؟”

یەکیکی تر نووسیویەتی: “گۆلشیفتە بۆ خۆ بەناوبانگ کردن، هەموو شتێکی کرد و خۆی ڕووت کردەوە، پێموایە ئەگەر توانیبای ئەکتەرێکی باش با، حەوجێ نەبوو خۆی ڕووت بکاتەوە و سێکس فرۆشی بکات، بەڵام وادیارە بە جەستە ناشیرینەکەشی، بەناوبانگ نەبووە و ئەوجار هاتۆتە ناو جیهانی سیاسەت و وڵاتفرۆشی دەکات و کوردی ئێران کە بەشێکیان دەیانهەوێ کوردستانی ئێران بە کوردستانی عێراقەوە بلکێ لە خەو هەستێنێ و ئێران پارچەپارچە بکات”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت