لێبوردەیی نێونەتەوەیی: ئێران، پاکستان وعەرەبستان زۆرترین کەسیان لەسێدارە داوە

0
963

رۆژی کورد: ڕێکخڕاوی لێبوردنی نیونەتەوەیی لە دوایین ڕاپۆرتیدا زۆرترین ئاماری لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی بۆ وڵاتانی ئێڕان، پاکستان و عەرەبستان گەڕاندۆتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی خاکەلێوە ڕێکخڕاوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند لە ساڵی ٢٠١٥ی زایینی‌دا بە بەڕاورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٤ی زایینیدا لە سەدا ٥٠ زیادی کردووە و ئەو ژمارەیەش لە ئێعدام کردن، لە ساڵی ١٩٨٩ی زایینی‌یەوە هەا ئیستا (لە ٢٥ سالی ڕابردوودا) پێشینەی نەبووە.

ئەو ڕێکخڕاوە داکۆکیکارەی مافی مرۆڤ ژومارەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی لە سالی ٢٠١٥ی زایینیدا ١ هەزار و ٦٣٤ کەس ڕاگەیاندووە.

لێبوردنی نێونەتەوەیی هیچ ئاماژەیەکی بە لەسێدارەدانەکانی وڵاتی چین نەکردووەو ڕاگەیاندووە کە لەسەدا ٨٩ی لەسێدارە دانی هاووڵاتیان لە سێ وڵاتی ئێڕان، پاکستان و عەرەبستاندا بووە.

ڕێکخڕاوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ئەوەشی خستۆتەڕوو کە لە سالی ٢٠١٥ی زایینیدا ٩٧٧ کەس لە ئێڕاندا لەسێدارە دڕاون، کە ئەو ژومارەیە لە ساڵی ٢٠١٤دا ٧٤٣ کەس بووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە هەر لە سالی ٢٠١٥دا ٣٢٦ کەس لە پاکستان و هەروەها ١٥ کەسیش لە عەرەبستان لەسێدارە دڕاون.

ڕاپۆرتەکە دەری خستووە کە ساڵی ٢٠١٤ی زایینی لانیکەم  ١ هەزار و ٦١ کەس لەسێدارە دڕاون کە بەو پێیە لەسەدا ٥٤ چوونە سەرەوەی بە خۆیەوە بینیوە.

سلیل شیتی، سەرۆکی ڕێکخڕاوی لێبوردنی نێونەتەوەیی گوتووشیەتی: ئێڕان، پاکستان و عەرەبستان بەشێوەیەکی سەرسووڕهێنەر لەسەر ەرەوتی لەسێدارەدان بەردەوامن و کەسانی لەسێدارە دڕاویش زۆر بەشێویەەکی ناعادڵانە دادگایی کڕاون.

ڕاپۆرتی ڕێکخڕاوەکە باسی لەوەش کردووە کە ساڵی ٢٠١٥ی زایینی ٢٠ هەزار و ٢٩٢ کەس چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی حوکمی لەسێدارەدانیان کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.