له‌ بازاری مێژوویی ورمێ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ڕوویدا

0
749

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرانی ڕۆژی كورد له‌ ورمێ ، ئه‌مڕۆ ١١ی ڕه‌زبه‌ر به‌شێك له‌ بازاڕی مێژوویی ورمێ ئاگری گرت و ئێستا ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌ و خه‌ریكه‌ بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی بازاڕه‌كه‌ش ته‌شه‌نه‌ ده‌ستێنێ .
به‌ هۆی ده‌سپێكردنی ڕه‌شه‌ بایه‌كی توند له‌ به‌یانیی ئه‌مڕۆوه‌ له‌ شاری ورمێ ، ئاگره‌كه‌ به‌ توندی له‌ ته‌شه‌نه‌ سه‌ندن دایه‌ .
تا ئێستا جگه‌ له‌ خه‌ساری ماڵی ، به‌خته‌وه‌رانه‌ خه‌ساری گیانی به‌ دواوه‌ نه‌بووه‌ .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت