لاوێکی کوردی پسپۆڕ لە بواری کۆمپیوتێر و خەملاندنی ماڵپەڕ، لە سوید کۆچی دوایی کرد

0
941

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئاسۆ نادریت لاوی کوردی پسپۆڕ لە بواری بەرنامەنووسی و خەماڵاندنی ماڵپەڕ، بەهۆی نەخۆشیی درێژماوە لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.

ئەو لاوە کوردە بەتوانا و شارەزایەی بواری کۆمیوتێر، ڕۆژی شەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە نەخۆشخانەیەک لە وڵاتی سوید، بەهۆی نەخۆشییەکی درێژماوە کە چەند ساڵێک بوو گیرۆدەی ببوو، کۆچی دوایی کرد.

ئاسۆ نادری، یەکێک لە شارەزاترین گەنجانی کوردی لە بواری کۆمپیوتێر و خەمڵاندنی ماڵپەڕ بوو و یارمەتیی بەشێکی زۆر لە ماڵپەڕە کوردییەکانی داوە و بەشێکی بەرچاو لە ماڵپەڕە کوردییەکان، بەرهەمی شارەزایی ئەو لاوە کوردە نیشتمانپەروەرە بوون.

ناوەندی ڕۆژی کورد، لەلایەن سەرجەم بەڕێوەبەران و ڕۆژنامەوانان و هاوکارانی ئەو ناوەندە لە دەرەوە و ناوخۆی نیشتمان، سەرەخۆشی لە ماڵبات و کەس و کاری کاک ئاسۆ و سەرجەم هاوڕێ و ناسیارانی دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت