لاوێکی کوردی دەستبەسەرکراو ماوەی حەفتەیەکە چارەنووسی ناڕوونە

0
958

لاوێکی کوردی خەڵکی ناوچەی سایین قەڵا لەپارێزگای ورمێ ماوەی حەفتەیەکە لەلایەن هێزەئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و هەتا ئێستا چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە.
فەتاح رەسووڵپوور تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی سایین قەڵا حەفتەیەک لەمەوبەر لەلایەن ئیدارەی ئاگاهی ئەو شارەوە بانگهێشت کراوە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا دەستاودەست بە بنەماڵەکەی دەکرێت.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە ده‌ڵێ، فەتاح رەسووڵپوور کەسێکی مەدەنی بووە و هەتا ئێستا تێکەڵ بە هیچ کارێکی سیاسی و رێکخراوەیی نەبووە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بنەماڵەی ئەو لاوە دەستبەسەرکراوە هەتا ئیستا چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئاگاهیان کردووە، بەڵام لەلایەن ئەو ناوەندەوە پێیان وتراوە کە رەوانەی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە.

دەوترێت فەتاح رەسووڵپوور ماوەی ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ هێزە بەسیجییەکانی ناو شاری سایین قەڵا بە کێشە و دەمەقاڵە هاتبووە و ئەو کات بۆ ماوەی دوو رۆژ دەستگیر کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەک لەهۆکاری دەستبەسەرکردنی فەتاح لەبەردەستدا نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.