لاوێکی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات لەناو داعشدا کوژرا

0
569

لاوێکی خەلکی شاری مەهاباد کە لە ژێر ناوی “جیهاد”دا پەیوەست بە گرووپی ئیسلامی داعش ببوو، بە هۆی بوردومانەوە کوژراوە.

“محەممەد ‌ئەمین ‌ئیبراهیم” ناوی ئەو لاوە کوردەی ناو چەکدارانی داعش بووە کە چەند رۆژ لەمەوبەر لەئەنجامی بوردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان مردووە.

تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە چەکدارانی داعش لەو باریەوە بڵاویان کردووەتەوە، محەممەد ئەمین لەئەنجامی بوردومانی فڕۆکە جەنگییەکاندا کوژراوە.

لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی وەکوو فەیس بووک و تویتێر بڵاو کراوەتەوە کە لەماوەی شەش مانگدا، ١٥ کوردی خەڵکی شاری نەغەدە لەپارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا پەیوەست بە چەکدارانی داعش لە عێراق و سووریە بوون.

موختار هوشمەند لێکوڵەری بواری ئیسلامی سیاسی دانیشتووی ئاڵمان لەو بارەیەوە راگەیاندبوو، ئه‌و ئامارانه‌ی له‌سه‌ره‌تای درووستبوونی خیلافه‌تی ئیسلامییه‌وه‌تاکوو ئێستا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌به‌رۆیشتنی نزیک به‌٧٠٠ گه‌نجی کوردی باشورر و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ ناو داعش ده‌که‌ن.

ئەو شارەزایەی بواری ئیسلامی سیاسی باسی لەوەش کردبوو، زۆربه‌ی ئەو که‌سانه‌ش له‌شه‌ش مانگی یه‌که‌می درووستبوونی خیلافه‌تدا واته‌له‌سه‌ره‌تاکانی مانگی ٧ی ٢٠١٤ تاکوو کۆتاییه‌کانی مانگی ١٢ی هه‌مان ساڵ روویان له‌ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌عێراق و سووریە کردووه‌.

هوشمەند ئەوەشی خستبوویەڕوو کە به‌پێی ئاماره‌کان له‌و ژماره‌یه‌نزیک به‌١٠٠ که‌سێکیان به‌شێوازی جۆراوجۆر ریزه‌کانی داعشیان جێهێشتووه‌و شێمانه‌ی ئه‌وه‌ده‌کرێ ٢٠٠ که‌سیشیان لێ کوژرابێ که‌تاکوو ئێستا راگه‌یاندنه‌کانی داعش کوژرانی ٩٠ که‌سێکیان پشتڕاست کردووەته‌وه‌.

شارەزایانی سیاسی لەو باوەڕەدان کە گرووپی “دەوڵەتی ئیسلامی یەکێک لە گرووپە بناژۆخوازە ئیسلامییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە لە پێناو گۆڕینی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە ئیسلامی کردنی ئەو ناوچەیە” چالاکی دەکات.

دەوترێت رووبەری ژێر دەسەڵاتی داعش لە عێراق و سووریە بە درێژای وڵاتی بلژیک و پانتایی ٩٠هەزار کیلومێتری چوارگوشەیە کە نزیک بە هەشت میلیون دانیشتوو لە خۆ دەگرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.