ئەمرۆ شارۆمەندێکی لاو لە شاری روانسەر کە دوکانی قلیان فرۆشی لە کارگای سەنعەتی شاری روانسەر بووە لە لایەن ھێزی ئینتیزامی رژیمەوە ھێرش دەکرێتە سەری و تەقەی لێ دەکرێت.
ئەمرۆ یەکشەممە ٤ی رێبەندان کاتژمێر ١٠ی بەیانی ھێزە ئینتیزامیەکانی رژیم ھێرش دەکەنە سەر دوکانی قلیان فرۆشی کوڕێکی گەنج بە ناوی حامێد موزەفەریان و لەو کاتەدا کە ناوبراو ھەوڵ ئەدا بەر بە مەئمورەکان بگرێت کە کەلوپەلەکانی نەبن یەکێک لە دەرجەدارەکان ئەو شارۆمەندە روانسەریە دەخاتە سەر عەرز و تەقە لە مێشکی دەکات.
بە پێی دوایین ھەواڵەکان دۆخی جەستەی حامێد موزەفەریان خراپ راگەێندراوە و ھەندێک کەس دەڵێین کە مردووە و ھەندێ کەسیش دەڵێین کە ئەو لاوە کوردە لە کۆما دایە.
جێگای ئاماژەیە بە ھۆی دەستەنگی و کەم داھاتی، لاوانی کورد ناچارن کە روو بکەنە کاسبیگەلێکی لەو چەشنە بەڵام بە ھەموو ئەوانەشەوە ھێزەکانی رژیم ھەر جارە و بە بیانوویەک لاوانی کورد دەست بە سەر دەکەن و دەیان دەنە بەر دەسڕیژی گولە دەبنە ھۆی گیان لەدەست دان یان بریندار بوونیان.