لالە سەمەد : لە پەیکەرەکانمدا شێوە و روخساری کەسەکان بەرجەستە دەکەم

0
755

تایبەت بە رۆژی کورد

لالە سەمەد هونەرمەندێکی لاوی باشووری کوردستانە و ماوەی چەند ساڵێکە بە شێوەی جیددی کاری پەیکەرە دەکا و وێنە و ڕوخساری نووسەر و هونەرمەندانی کورد لە قاڵبی پەیکەرە دا دەخاتە بەر چاومان. ئەوەی کارەکانی لالە سەمەد لە پەیکەرسازانی دیکەی کوردستان جیا دەکاتەوە ئەوەیە کە ئەو پەیکەرەکانی لە بۆرۆنز دروست دەکا، ئەوەش جوانی و تایبەتمەندی بە کارەکانی دەبەخشێ. هەتا کوو ئێستا لالەسەمەد پەیکەرەی شاعیری گەورەی کورد مامۆستا شێرکۆ بێکەس و هونەرمەندی ناوداری کورد ئەحمەد کایا و هونەرمەندی ناسراوی خۆرهەڵاتی کوردستان عەباس کەمەندی دروستکردووە.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی رۆژی کورد، لالە سەمەد باس لە خۆی و کارە هونەرییەکانی دەکا.
ئەو هونەرمەندە بەمشێوەیە خۆی دەناسێنێ:

“ناوم سەمەدە و نازناوم لالەیە، خەلکی باشووری کوردستانم، دەرچووی پەیمانگەی سولەیمانیم، بۆیە بایەخ بە هونەری پەیکەرسازی دەدەم چونکە ناکرێ نکۆڵی لە شێوە و روخساری کەسەکان بکەین، بەتایبەتی ئەو کەسایەتییانەی کە بە هەستێکی جوانەوە هونەرەکەیان بە نەمری هێشتۆتەوە. بۆ نموونە مامۆستا شێرکۆ بێکەس و یان هونەرمەندی دەنگخۆش مامۆستا عەباس کەمەندی وهەر وەها کوردپەروەر و بلیمەتی وەک ئەحمەد کایا.”
لالە سەمەد رێز و خۆشەویستی خۆی بۆ پەیکەرسازانی خۆرهەڵاتی کوردستان دەردەبڕێ و دەڵێت: “سەبارەت بەو هونەرمەندانی خۆرهەڵاتی کوردستان کە کاری پەیکەرسازی دەکەن، هەموویان ئازیزن لە لام، سەرسەمم بە کاری هونەریی هونەرمەندان کاک هادی زیائۆدینی و کاک رێبین حەیدەری و کاک شۆرش ئاهی کە زۆر بە سەلیقە و بە ئەزموونن، کارەکانیان جوانن، هەموویان هاورێ و ئازیزن لە لام.
لالە سەمەد دەشڵێت: “بە نیسبەت ڕەخنە من هیچی ئەوتۆم نییە، ژیان ئاوەها دەڕوات پێویست بە ڕەخنە ناکات و وەک پێشنیار پێم خۆشە بایەخ بە هونەری پەیکەرسازی بدرێ لە کوردستان و هەموو پەیکەرەیەک کە قابیلی نمایش نییە با نەخرێتە شوێنە گشتییەکان.”
12651054_594047227414294_7589960259376168648_n

943980_10209229939774100_8256152909854041941_n

12809783_10209229897173035_6621904829147724668_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.