لاساری لە پێناوی چی؟

0
1313

ئاگری ئیسماعیل نەژاد

ئاگری ئیسماعیل نەژاد

باسی نوێژنکردنەوەی گردی ناودارانی کوردستان لە مەهاباد ماوەی چەند مانگێکە لێرەو لەوێ سەری هەڵداوەوە و باسی دەکرێت، و کەسانێک بە پەرۆشەوە، روانییویانەتە ئەو بابەتە و لە رێگای جۆراوجۆرەوە پەیوەندییان بە هاورێیانی بەرێوبەری ئەو پرۆژەیەوە گرت، هەتا شتێکیان لێروون بێت و ئەگەریش بکرێت تێبینی خۆیانیان پێبلێن.
هەر لە سەرەتاوە کاک سەلاحی ئاشتی وەکوو ئەوەی کفرێکی زۆر گەورە کرابێت و کورد گوتەنی : “بەردمان بە کەعبە دادابێت”، زۆر بە تووڕەی لێمان دەرهەڵبوو و بەردەوامیش پێداگربوو لەسەر ئەوەی هەتا نەیبینن نازانن چییە و قسەی لێمەکەن.
من وەک خۆم دوو دۆستی باوەر پێکراوی خۆمم نارد، هەتا فیلم و وێنەم بۆ بگرن و خۆشیان کە یەکیان ئەندازیار بوو ڕاونەزەریانم پێبلێن بەهەر حال هەر لە ئێمە تکا و داوا لەو بەرێزە پێداگری و تاوانبارکردن بەوەی کە ئێمە ناکرێ و ناتوانین و بۆمان نییە، لەسەر بابەتی ئاوا قسە بکەین، کار هیچی لێشین نەبوو.
بەلێ ئەوە درێژەی هەبوو هەتا ئەوەی خوداوڕاستان هێندێ لە دۆستان لە تورەییدا و لە ستاتوسێکدا وشەی “خائینیان” بەکار هێنا و ئیتر بیانووی لەوە چاکتر پەیدا نەدەبوو، ئەوە وشەیە کرا بە “پیراهن عثمان” و رۆژێ دەجار و هەر جارێ کەسێک بە چاوی ئەم و ئەویان داداوە و کار گەیشتە شوێنێک کە کاک سەڵاحی ئاشتی خۆی لەگەڵ مامۆستا هێمن لێگورا و بە پانەوە گوتی: کارێک مەکەن کە وەک هێمن ناچار بن داوای لێبوردنم لێبکەن!!!!
هەرچەند پاش ئەوە پتر لە دەجار هەمان دۆستان هەم گوتیان : ” کاکە لەگەڵ ئێوەمان نەبووە و نییە” و ئەگەریش ئێوە دڵتان گەردی لێنیشتووە: ‘ ئەوە داوای لێبوردنتان لێدەکەین”
بەهەر حال نەبرایەوە، داوای لێبوردنیش هیچ کارتێکەرییەکی نەهەبوو، ئیتر باس بوو بە سیاسەتی ئێوەی دەرێ و ئێمەن ناوە و ئێوەی حیزبی و ئێمەی نیشتمانی و نازنم ئێوەی ئەروپانشین و ئێمەی فڵان و هەرچی حەزیان کرد و پێیان تانە و تەوس بوو لێیانداین و لە دڵی خۆیاندا پێمان پێکەنین و ئەوەش وای کرد بابەتی گردە هەر لەبیر نەما و باس بوو بەباسی ئەوەی ئەمن ئاوام کتێب نوسیوە و ئاوام کوردیەتی کردووە و حاڵی وا و باڵی وا!!!
بەلێ پاش ئەوە کاک ئەحمەد بەحریش هەر بۆ ئەوەی “شەندە لە مەندە کەمتر نەبێت”، قەڵەمی تاودایە و لە سەروتاری گۆڤاری مەهاباددا هێرشی کردە سەر هەمووان و ئەوەی کە پێخۆش بوو بە ئێمەی گوت و ئەوەشمان قەبوول کردوو کە قەیناکە و “ئەوان تەمەنێکیان هەیە” و “ئێمە لاوین” و “ئەوجار لەسەر ئەو وشەیە دڵیان گەردی گرتووە” (هەرچەند وشەکە دوایی وتارەکە نوسرابوو)!! و هیچ نییە و تاقەتان بێ و لێگەرێن با کارەکە بکرێت.
پاش ئەوەش ئێستا ئەو دوو بەرێزە و موهندیس رۆستەمی کە موهندیسی پرۆژەکەیە، ئەوە ئیستەرەمیان بەستووە و کە کێلی ژوور سەری قەبرەکان تازەداندراوە و دەبێ هەر وا بێت!!!! ئەوە لە کاتێدایە دەیان جار بۆیان روونکراوەتەوە کە ئیرادی ئەو کێلە چییە، و خۆشیان قەبوولیان کردووە!!!!!!
باشە بەراستی ئەو هەموو لاسارییەی کاک سەلاحی ئاشتی و ئەو رفیقانەی دەیکەن لە پێناوی چییە؟ ئاخر لاساری کردن ئەوەیش لە پرۆژەیەکدا کە کەڵکەڵەی خەڵکی بەدواوەیە حاسڵ و دەرهاویشتەی چ دەبێت؟! غەیری خۆ ناشیرین کردن و تێکدانی پرۆژەکە بڵێی حاسلێکیتری هەبێت؟ بەهەر حال بەو لاسارییەی کە ئەو هاورێیانە گرتوویانەتە بەر کۆی پرۆژەکەیان بردۆتە ژێرپرسیارەوە و هیوادارم قسەیەکی وەک دەلێ مەحکەمە پەسەنتان هەبێ بۆ ئەو لاساریی گرتووتانەتە بەر!!
جا سەیری خۆش ئەوەیە پێداگری و لاساری ئەو سێ هاورێیە تەنیا لەسەر کێلەکانی بەشی خوارەوەی گردەکەیە و ئەو پێداگرییە یان جوانکارییەی کە ئەوان باسی لێدەکەن بەشی سەرەوە لە خۆ ناگرێت!!!

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت