كۆنگرەی جڤاكی دێموكراتیك “خۆبەڕێوەبەریی دێموكراتیك”ی ڕاگەیاند

0
758
 دوا بەدوای ڕاگەیاندنی خۆبەڕێوەبەریی دێموكراتیك لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستانەوە،  “ك.ج.د”ش ئەو بڕیارەی بە دەنگی گشتی پەسند كرد. بەیاننامەی كۆتایی ئەو كۆبوونەوە نائاساییەی “ك.ج.د” لە لایەن “خەتیب دیجلە”و “سەلما ئیرماك”ەوە خوێندرایەوە و تێیدا بڕیاری دامەزراندنی هەرێمە خۆبەڕێوەبەرەكان لە كوردستانی باكوور درا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەكان، دوای ئەوەی كە پارتی كرێكارانی كوردستان (پ.ك.ك) خۆبەڕێوەبەریی دێموكراتیكی ڕاگەیاند و دەوڵەتی توركیەش لە بەرانبەر ئەم بڕیارەدا ڕێگای سەركوتی گرتە بەر و لە ئاكامدا شەڕ و ئاڵۆزییەكان زۆربەی شارەكانی كوردستانی باكووری گرتەوە، كۆنگرەی جڤاكی دێموكراتیك (ك.ج.د)یش ئەو بڕیارەی لە كۆبوونەوە نائاساییەكەی خۆیدا بە دەنگی گشتی پەسند كرد.
شایانی باسە دەمیرتاش لەو كۆبوونەوە نائاساییەدا گوتی: “دیاریكردنی مافی چارەنووس، مافی بێ ئەملاوئەولای ئێمەیە و ئێمە “خۆبەڕێوەبەریی دێموكراتیك” پەسند
دەكەین و “ئا.ك.پ”ش یان دەبێ ئەمە قبووڵ بكات و یانیش هەرچی لەدەستی دێ، با بیكات”.
لە ئاكامی ئەو شەڕ و تێكهەڵچوونانەی باكووری كوردستان و ژمارەی كوژراو و بریندارەکانی خەڵكی مەدەنی، سەرژمێریی جۆراوجۆر بڵاو دەبنەوە، كە بەپێی دوایین سەرژمێری كە لە لایەن “وەقفی مافی مرۆڤەوە” بڵاو بووەتەوە، لە مانگی خەرمانانەوە تا ئێستا، ١٢٤ كەس لە خەڵكی مەدەنی كوژراون و نزیک بە دووسەد هەزار کەس لە ماڵ و حاڵی خۆیان بەرەو شارەکانی باکووری کوردستان وتورکیە کۆچیان کردووە و پەڕیوە بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت