قۆناغێکی تر لە شەری ئازادکرانی موسڵ دەستی پێکرد

0
805

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ئاسۆشتێدپریس لە زاری ژنراڵێکی باڵای عێراقی ـیەوە، هێزەکانی عێراق، دەستیان بە خولێکی نوێ لە هێرش بۆ سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و ئازادکردنی موسڵ، کردووە.

لەو هێرشەدا، وەک پێشتر لە هەواڵەکانی ناوەندی ڕۆژی کورددا هاتبوو، ستوارت جیمز، فەرماندەی عەمەلیاتی ئەرتەشی ئەمریکا لە موسڵ، بە ڕۆیتێرزی ڕاگەەیاندبوو کە لە خولی نوێی عەمەلیاتی ئازادکردنی دوو مانگەی موسڵدا، هێزەکانی ئەمریکا بۆ هێڵەکانی نزیکتری بەرەی شەڕ دەنێردرێ.

دەگوترێ لەو هێرشە نوێیەدا، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەریی ئەمریکا، دوایین پردی سەر ڕووباری دیجلەیان ڕماندووە کە لە ناوەراستی ئەو شارە، تێپەڕ دەبێت.

تا ئێستا هێزەکانی عێراق یەک لەسەر چواری موسڵیان کۆنترۆڵ کردۆتەوە و لە مانگی دیسامبردا و بەپێی گەڵاڵەیەکی لەپێشدا دارێژراو، ئەو هێرشانە راگیراون.

بوونی ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیل و هەروەها کەش و هەوا، هۆکارێکی ئاڵۆزبوونی ڕەوش و چوونە پێشی هێزەکانە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت