قوتبەدین سادقی و بەهرام ڕادان سیمایاساغ کران

0
758

بەپێی زانیارییەکانی “ڕۆژی کورد” قوتبەددین سادقی و بەهرام ڕادان، دوو کەسایەتی هونەری ئێران لە بواری سینما و تەلەفیزۆنو سیما یاساغ کران و لەوە بەدوا لە تەلەیزۆنی ئێراندا وێنە و ڤیدیۆکانیان نمایش ناکرێت.

ئەحمەد ڕەمەزان زادە، دەرهێنەری فیلمی “چیرۆکی خۆشەویستی” پشتڕاستی کردەوە کە ڤیدیۆی ڕێکلام (تیزەر)ی فیلمەکەی لە لایەن دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامییەوە ڕەد کراوەتەوەو نمایش نەکراوەو کوتی: لەقسان ئەو تیزەرەی کە بۆ بڵاو کردنەوە، درابوو بە هاوڕێیان لە دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی بوونی دوو ئەکتەری پیاوەوە، ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی کراوە، لە لایەکەوە بوونی بەهرام ڕادان کە نیار (ئەکتەر)ی سەرەکی فیلمەکەیە بۆتە هۆی مشتومڕ و لە لایەکی دیکەشەوە بوونی قوتبەددین ساقی کە نیار و دەرهێنەرێکی ناسراوی شانۆ و تەلەفیزۆنە، هۆکاری ئەو ڕەد کرانەوەیە لە لایەن دەنگ و ڕەنگی ئێرانەوە.

شایانی باسە کە لە کاتی بەفەرمی ناساندرانی زەماوەندی هاوڕەگەزبازەکان لە ئەمریکا، بەهرام رادان لە تویتێری خۆیدا تویتێکی بڵاو کردبۆوە و پیرۆزبایی کردبوو، دواتر ناوبراو داوای لێبوردنی کرد و سیما یاساغ بوونی لەسەر لاچوو بەڵام پێدەچێت وا نەبێ و هەروا سیمایاساغە.

ڕەمەزانزادە، هەروەها گازندەی لە درەنگ پێڕاگەیاندنی لەو بارەوە کرد و کوتی: دەبوا زۆر زووتر بەر لە ئێستا، ئەو هەواڵە بە من ڕابگەیێندرێت و ئاگادار کرابامەوە کە پێش بە بڵاو بوونەوەی ئەو تیزەرە دەگیرێ و ئیزنی بڵاو بوونەوەی نادرێت.

ناوبراو هەروەها کوتیشی: ئەو ڕووداوە دڵتەزێن و پێشگرتنانە لە کاتێکدا دێنە ئاراوە کە “چیرۆکی خۆشەویستی” چیرۆکێکە کە گێڕانەوەیەکی ڕاشکاوانەیە لە کارەساتێک بە ناوە کیمیابارانی خەڵکی هەڵەبجە. واتاکارەساتێک کە بەرپرسانی کەلتووری وڵات، گەلێک جاران دەرهێنەرەکانیان بۆ بەرهەم هێنانی فیلم لەمبارەوە، هان داوە.

هەرچەند هۆکاری سیمایاساغ بوونی بەهرام ڕادان دەگەڕێندرێتەوە بۆ سەر تویتی ئاماژە پێکراوە، بەڵام سیما یاساغ بوونی قەتبەددین سادقی کە دەرهێنەر و نیارێکی کۆنەکار و ناسراوی ئێرانە، زۆر سەیر و سەمەرە دێتە بەرچاو و تا ئێستاش هۆکارەکەی ناڕوونە.

 

 

 

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت