قوتابییەکی کورد وەک براوەی ئولەمپیادێکی ناونەتەوەیی هەڵبژێردرا

0
843

قوتابییەکی قۆناغی سەرەتایی لە شاری مەریوان، دیپلۆمی شانازی لە کێبڕکێی بیرکاری کانگۆرۆ وەدەست هێنا.

ڕۆژی کورد: بەڕێوەبەری کێبڕکێی بیرکاریی کانگۆرۆ لە ئێران دیپلۆمی شانازی لە هەشتەمین کێبڕکێی نێونەتەوەیی، پێشکەش بە قوتابییەکی قۆناغی سەرەتایی خەڵکی شاری مەریوان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەو کێبڕکێیە لە کۆتاییەکانی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ بەڕێوەچوو،کە زیاتر لە ٨٠ هەزار قوتابیی لە بەشە جیاوازەکانی خوێندن لەو کێبڕکێیە بەشدارییان کرد و نەوید عەباسی” لە ناوەندی بارهێنانی شاهد توانی یەکێک لە ٣٠ کەسی یەکەمی ئەو کێبڕکێیە بێت.

تاقیکاری بیرکاری کانگۆرۆ تاقیکارییەکی نێونەتەوەییە و ساڵانە نزیکەی ٣٠ هەتا ٥٠ وڵاتی جیهان تێیدا بەشداری دەکەن.

ئامانج لەو کێبڕکێیە تەنیا بۆ فێربوونی تایبەت و ئاسایی نییە، بەڵکوو بردنەسەری ئاستی بیرکردنەوە و مەنتق ـە.
بە هۆی زۆربوونی پشتیوانی و ڕێژەی بەشداربووانی ئەم ئۆلەمپیادە لە وڵاتانی جیاجیای جیهان، بە یەکێک لە گرینگترین و پڕلایەنگرترین ئۆلەمپیادەکانی بیرکاری لە جیهاندا بەئەژمار دێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت