قوتابیانی خێڵەکانی دزفوول بە هۆی نەبوونی ڕێگاوبان وازیان لە خوێندن هێنا

0
592

بە پێی زانیارییەکانی “ڕۆژی کورد” بەپرسی پەروەردەی ناوچەی سەردەشتی شاری دزفوول، نەبوونی پێداویستییەکانی خوێندن و ڕێگاوبان ـی وەک سەرەکیترین کێشەکانی قوتابییە دەست کورت و بێ دەرەتانەکانی ئەو ناوچەیە ڕاگەیاند و کوتی: ١٦ قوتابی قوتابخانەی “نیایش”ـی گوونی لوتف ئابدای بەشی سەردەشت لە شاری دزفوول بە هۆی نەبوونی ڕێگاو بان وازیان لە خوێندن هێناوە.

محەممەدڕەحیم کەریمی هەروەها گوتیشی: بە هۆی ئەوەی کە ئەو قوتابیانە دەبووا بەسەر ڕووباردا بپەڕنەوە و بگەن بە قوتابخانە بەڵام پردی لێ نەبووە و بۆشیان درووست نەکراوە، قوتبیەکانی گوندی لووتف ئابدا لە ٢٤ کەسەوە بوون بە ٨ نکەس، واتا ١٦ کەسیان وازیان لە خوێندن هێناوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئەو کێشەیە بۆ ماوەی ٣ ساڵە بوونی هەیە و چارەسەر نەبووە و گوتی: قوتابییەکانی ئەو قوتابخانەیە بۆ گەیشتن بە قوتابخانە ناچارن لە ڕووبارێک بە پانایی ٧٠ میتر و قووڵایی ٧٠ سانتی میتر تا میتر و نیوێکدا بپەڕنەوە.

بەرپرسی گشتیی پەروەردەی ناوچەی سەردەشت لە درێژدا گوتی: بە هۆی نەبوونی پرد، مامۆستا و قوتابیەکانی ئەو قوتابییە ناچاربوون خۆیان بە تەنافێک هەڵبواسن و بەو شێوەیە لەو ڕووبارە ٧٠ میترییە بپەڕنەوە کە ئەوەش مەترسی گیانی بۆ ئەوان تێدابوو.

شایانی باسە کە بە پێی قسەکانی کەریمی، ئەو قوتابخانەیە ٢ مامۆستای هەیە و قوتابیەکانیشی بۆ گەیشتن بە قوتابخانەکە دوای پیاسەیەکی یەک کیلومیتری ناچار بوون لە سەرما و گەرمای هاویندا لەو چۆمە بپەڕنەوە کە ئەوەش بەراستی ساخڵەمی و سڵامەتییانی خستۆتە مەترسییەوە.

بە پێی قسەکانی ئەو بەرپرسە، جیا لەو گوندە، گوندی تری سەر بە گوندستانی ماهور برنجی بەشی سەردەشتی دزفوول، دەستیان بە ڕێگا و بان ڕاناگات و مامۆستاکانیان ناچارن ماتۆڕ بەکار بێنن کە ئەوەش مەترسی خۆی هەیە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە دۆخی خراپی قوتابیانی قوتابخانەی “سەبا”ـی گوندی حوسێن کڵۆڵی دا و گوتی ئەو قوتابیانە کە ١٢ کەسن، لە سەرمای تاقەت پڕووکێنی زستاندا ناچار بوون لە ژێر خێوەتدا دەرس بخوێنن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.