قارەمانەتیی وەرزشوانانی کورد لە ئاستی ئێران، بەردەوامە

0
1406

ڕۆژی کورد:  ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، “ئەمیر ڕەزا قوچی” وەرزشوانی کورد خەڵکی شاری “دەڕەشار”، لە کێشی ٤٠ کیلۆ و لە بواری ” کیک بوکسینگ” توانی بەسەر ڕکەبەرەکانی خۆیدا سەرکەوێ و قارەمانەتییەکی تر بۆ خۆی تۆمار بکات.

“ئەمیر ڕەزا قوچی”  لە حەڤدەیەمین کێبڕکێی قارەمانیەتیی کیک بوکسینگ کە لە پارێزگای یەزد و بە بەشداری ١٧ تیم بەرێوەچوو، میداڵی زێڕی بەدەست هێنا.

ئەو وەرزشوانە کوردە تا  ئێستا سێ میداڵی زێڕ و بورۆنزی لە کارنامەی خۆیدا تۆمار کردووە.

هەروەها لە کێبڕکێی قایقڕانی کە لە دوو بەشی لاوان و گەورەساڵان لە ئیسلالوم  بەڕێوەچوو، ئاشۆ ئەحمەدی، وەرزشوانی کوردی باژێڕی مەریوان لە نێو ١٣٠ قایقڕاندا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

کێبڕکی قارەمانیەتی قایقڕانیی ئیسلالوم، کە تێدا ١٣٠ وەرزشوان لە ١٤ پارێزگای ئێران بەشداربوون بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە ڕووباری “زایندە رود” بەرێوەچوو.

ئاشو ئەحمەدی پێشتریش لە هاوینی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی لە یانەی قایقڕانی لە ئاستی ئێران و لەسەر ناوی یانەی کوردستان لە ٢٠٠ میتری یەک کەسەی کانو کانادایی، میداڵی زیوی بردەوە و هەروەها لە ٢ کەسیشدا هاوڕێ لەگەڵ ماکوان باوانی لە ٢٠٠ میتری کانو کاناداییدا، میداڵی زێڕیان بردەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.