فەیلەسووفی فەڕانسەوی: لەدایک بوونی کوردستانێکی سەربەخۆ و ئازاد، بەهێزترین هۆکارە ئەڕا ئاشتی و سەقامگیری لە خۆرهەڵاتی ناڤین

0
1144

وەرگێڕان: ناوەندی ڕۆژی کورد

پ. بێرهانرد هێنری

“بێرنارد هانری لێوی”، فەیلەسووفی ناسراوی فەڕانسەوی، لە بابەتێکی خۆیدا کە لە حەوتوونامەی فەڕانسەویی “لوپوئێن” بڵاو بۆتەوە و تێیدا باس لە شەڕی موسڵ و ئازادکردنی ئەو شارە لە چنگی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەکات، ئەو سەرکەوتنە وەک یەکێک لە سەرکەوتنە سەرسووڕهێنەرەکان وەسف دەکات و دواتر دەچتە سەر باسی بەڕێوەچوونی گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان لە عێراق کە بڕیارە ٢٥ی مانگی سپتامبری داهاتوو بەڕێوە بچێت و نووسیویەتی: لە ڕوانگەی ئوروپاییەکانەوە، بەپێچەوانەی وڵاتی عێراق کە وڵاتێکی پێکهاتوو لە سەردەمی داگیرکاری و ئاژاوەکانی سەردەمی شەڕی جیهانیی یەکەمە و وەک دەوڵەتێکی ساختە دەناسرێت، هەرێمی کوردستان وەک دەوڵەت- نەتەوەیەکی ڕاستەقینە، خاوەنی ڕەسەنایەتییە. کوردستان، بناغەگەلێکی قووڵی کەلتووری هەیە و هاوتەریب لەتەک دیموکراسی و لائیسیتە، ئازادی و بەرانبەریی ژن و پیاو و کەمایەتییە نەتەوەییەکان لە کوردستان، ڕێزی لێدەگیرێ و لە ماوەی ئەم ساڵانەدا، ئەو رێسایانە لە بنکە دیموکراتیکەکانی حکومەتی هەرێم بە باشی ئەزموون کریاگن و خراونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو فەیلەسووفە فەڕانسەوییە هەروەها ئێژێ: بۆ ئەو هیچ جێگەی گومان نییە کە لەدایک بوونی دەوڵەتی سەربەخۆ و ئازای کوردستان، دکارێ پشکێکی یەکلاییکەرەوە و نەگۆڕی لە ئاراستەی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا هەبێ و بگێڕێ.

لێوی، دواتر ئاوڕ لە دەوری کوردەکانی هەرێمی کوردستان لە عێراق دەداتەوە و دبێژیت: لە ڕاستیدا پێشمەرگە کوردەکانی هەرێم بوون کە لە مانگەکانی ئوکتۆبر و نڤوامبری ڕابردوودا، دەروازەکانی شاری موسڵیان بۆ هێزگەلی عێراقی ئاوەڵا کرد. ئەوەو کوردەکان بوون کە لە ماوەی ئەم ساڵگەلە ڕەشانەدا، تەنیا کەسانێک بوون کە بە تەنیایی لە هەبەر داعشدا بەربەرەکانی و خۆراگرییان کرد. هەروەک بریتانیا لە شەڕی جیهانیدا و تا ساڵی ١٩٤١ی زایینی، بە تەنیایی لە هەمبەر نازییەکان لە ئوروپا وەستا و خۆڕاگری کرد.

ئەو فەیلەسووفە فەڕانسەوییە ژێهاتییە، لە درێژەی بابەتەکەدا دەنووسێ: لە کاتێکدا کە لە مانگی ئوتی ساڵی ـ٢٠١٤دا، هێزگەلی عێراقی، موسڵییان بە تەمای خوا بەجێهێشت و لە بەرانبەر هێزە توندئاژۆکانی داعش ـدا، هێچ چەشنە خۆڕاگرییەکییان نەنواند، ئەوە پێشمەرگە بوێرەکانی هەرێم بوون کە لە ماوەی دوو سێ ساڵی ڕابهوریدا، لە پانتاییەکی زێدەتر ژ هەزار کیلۆمیتر، پێشیان بە داعش گرت و لە پێشی ڕاوەستان و دواتریش بۆ پاشەکشە کردن بە هێزەکانی داعش، هێرشێکی بوێرانەیان لەو ناوچەیەدا دەست پێکرد. ئایا کوردگەل، لەبیرچوەکانی شەڕی موسڵ دەبن؟

ئایا ئەشێ ئێمە بە بیانووی ئەوەی کە هێزەکانی هاوپەیمانان لە بەرەبەری شەڕی کۆتایی موسڵدا، ئیزنیان نەدا کوردەکان لەم شەڕەدا بەشدار بن، کوردەکان و پشکیان لەم شەڕەدا لەبیر خۆمان ببەینەوە؟

بێرنارد هێنری لێوی، دواتر ئاماژە بە گشتپرسیی هەرێم لە ٢٥ی مانگی سپتامبری داهاتوو دەداتەوەو باس لە هەوڵی کوردکان لە عێراق بۆ دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان دەکات و دەڵێ: نها کوردەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێک کە یەک سەدە لەمەوبەر بەڵێنییەکەی بە کوردەکان دریابوو دەچنە سەر سەندۆقەکانی دەنگدان. کوردەکان وا هەست دەکەن کە زێدەتر جە هەر دەمێکی تر، ئەو مافە دیرن تا لەمەڕ داهاتووی نەتەوەی خۆیان، خۆیان بڕیار بدەن نەک کەسی تر.

ئەم فەیلەسووفە فەڕانسەوییە ڕاستوێژە، باس لە هەوڵی کوردەکان بۆ ڕاکێشانی پشتگیریی وڵاتانی تر دەکات و ئێژێ: کوردەکان لە هەمان کاتدا کە گەرەکیانە خۆیان بڕیار بدەن، وڵاتانی تری جیهانیش بە جۆرێک لە جۆرەکان، ڕووبەڕووی ئەم پرسیارە دەکەنەوە.

ئەرێ گەلۆ، دەبێ وەک تاران و ئانکارا و موسکۆ، بە چاوی گومانەوە لەو پرسە واق بمێنین و هەوڵ بدەین تا ئەوە بە جیهان بقەبڵێنین کە ئەو گشتپرسییە دەتوانێ، چەقی ئاژاوەیەکی نوێ لە ناوچە بێت و بەرهەمی بهێنێت؟

بێرنارد هێنری، دواتر درێژە دەدا و دەنووسێ: لە هەمان کاتدا، دەنگگەلێکی هاوتەریب و کۆک لەتەک کوردەکان لەو بەری زەریاکانەوە دەبیسرێ کە پشتگری و ئالیگری ژ کوردەکان دەکات. دەنگگەلێک کە ئێژن بەپێچەوانەی عێراق کە وڵاتێکی چێ کراوی سەردەمی داگیرکارییە و هیچ ڕەسەنایەتییەکی نینە، هەرێمی کوردستان وەک یەک نەتەوەی یەکگرتوو، ڕیشەگەلێکی مێژوویی قووڵ دیری و ڕەسەن و پاقژە. پشتگری و ئالیگری کردن ژ گەڵاڵەی سەربەخۆیی کوردستان، پشتیوانییە لە دیموکراسی و لائیسیتە. پشتیوانی کردنە لە ڕێز گرتن لە مافی کەمینە نەتەوەییەکان کە ئێمە بە ڕوونی ئەوە لە کردارەکانی کوردەکانی هەرێم و جووڵانەوەیان وەگەرد خەڵکە غەیرە کوردەکانا دەبینین.

پشتیوانی کردن لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، پشتیوانی کردنە لە بەرانبەری و هاوسانیی ژن و پیاگ و بایەخگەلێک کە وڵاتەیلی ئوروپایی لەسەر ئەم بنەمایانە چێ بوون. لە ئەنجامدا، بەپێچەوانەی دوژمنانی سەربەخۆیی کوردستان، ئەو سەربەخۆییە، هۆکارێکی یەکجار بەهێزە لە ڕاستای سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا.

ئەم فەیلەسووفە فەڕانسەوییە هەروەها دبێژیت: ئێمە دوو چەشنە ئازادکردنمان هەیە، ئازادکردنی ئاوێتە وەگەرد خۆشی و شادمانی، وەک ئازادکردنی پاریس جە ژێر چەکمەی ئاڵمانی نازی لە ساڵی ١٩٤٤ـدا و ئازادکردنیکی ئاوێتە لەتەک هەستێکی ناخۆش و نامۆ، وەک ئازادکردنی باژێری وەرشۆی پێتەختی لەهێستان لە ساڵی ١٩٤٤ و ئازادکردنی بێرلینی پێتەختی ئاڵمان جە ژێر چنگی نازییەکان لە ساڵی ١٩٤٥ ـدا. ئازادکردنی موسڵ، زێدەتر لە چەشنی دووهەم نزیک بوو.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت