فەڕانسە فەیسبووکی بە دانی ١٥٠ هەزار یۆرۆ سزا دا

0
1035

وڵاتی فەڕانسە بە تاوانی کەڵکاژۆوەرگرتن لە زانیاریی تاکەکەسیی بەکارهێنەران، ڕایەڵەی فەیسبووکی بە دان ١٥٠ هەزار یۆرۆ، مەحکووم کردووە

ڕۆژی کورد: کۆمیسیۆنی نەتەوەیی پاراستنی زانیارییە تاکەکەسییەکان و ئازادییە مەدەنییەکانی وڵاتی فەڕانسە، کۆمپانیای فەیسبووکی بە دانی ١٥٠ هەزار یۆرۆ، سزای مادی مەحکووم کردووە.

فەیسبووک کە کۆمپانیایەکی ئەمریکاییەو گەورەترین تۆڕی مەجازیی جیهانە، بەوە تاوانبار کراوە کە زانیارییە تاکەکەسییەکانی ملیۆنان کەس لە بەکارهێنەرەکانی خۆی بە مەبەستی پرپاگەندا بەکارهێناوە و کەڵکاژۆی لێوەرگرتوون.

لە حوکمی ئەو کۆمیسیۆنەدا هاتووە کە فەیسبووک بەپێچەوانەی یاساکانی تۆڕە مەجازییەکان و ئازادییە مەدەنییەکان جووڵاوەتەوە و ئیزنی بە خۆی داوە کە زانیارییە تاکەکەسییەکانی بەکارهێنەرەکانی بەکار بێنێت.

فەیسبووک ماوەی ٤ مانگ کاتی هەیە، تا داوای پێداچوونەوە بەو حوکمەدا بکاتە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت