فەرمانی دەست بەسەر کردنی سەلاحەددین دەمیرتاش لە لایەن دادگایەکی تورکیەوە

0
572

هەواڵدەری رۆیتێرز رایگەیاند کە دادگایەک لە تورکیە فەرمانی دەست بەسەر کرانی سەلاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی (ب د پ)ی دەرکردووە. ئەو دادگایە دەرکردن یئەو فەرمانەی گەڕاندۆتەوە بۆ سەر داوا کردنی خودموختاری بۆ کوردەکانی باکووری کوردستانن لە لایەن دەمیرتاشەوە.

ئەو دادگایە ڕایگەیاندووە کە قسەکانی ئەو دواییانەی دەمیرتاش واتا باس کردن لە ئەگەری دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ، هاندەرانە و ئاژاوەگێڕانەن.

شایانی ئاماژەیە کە سەلاحەددن دەمیرتاش،  لە رێ و ڕەسمی کرانەوەی کۆنگرەی جڤاکێن دێموکرتیک  (DTK) کوتبووی: “خۆڕاگری ئێستای ئێمە بە سەرکەوتنەوە کۆتایی پێ دێت و لە کۆتاییدا هەموو کەس ریز بۆ خواستەکانمان دادەنێت. لەوڕۆ بەدواوە، ورە و ویستی کوردەکان لە ناوچەکانی خۆیاندا، ورە و ویستێکی سیاسیە. لە ئێستادا کە وەرچەڕخانێکی مێژوویی لە ئارا دایە، خەڵکی ئێمە خۆیان بڕیاریان دەدەن  لە دیکتاتۆرییەتدا بژین یان لە ئازادی دا، لە ژێر دەسەڵاتی یەک کەسدا دەمێننەوە یان خودموختاری وەردەگرن.”

دەمیرتاش لەو کۆبوونەوەدا هەروەها کوتبووی:” ئێمە لەمەڕ ئەو پرسە بڕیاری خۆمان داوە. ڕۆژئاوای تورکیە دەبێ پەیوەست بەو بڕیارەی ئێمە ببێ و هەموو لایەک دەبێ ڕاستییەک بە ناوی کوردستان قەبووڵ بکەن و ڕێزی لێ بگرن.”

پێویست بە ئاماژەیە کە دوا بە دوای ئەو وتانەی دەمیرتاش، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا، ئەو قسانەی بە خەیانەت ناوزەد کرد.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت