فەرمانگەی ئیرشادی ئورمیە پێشی بە چالاکییەکانی بنکەی پڕشنگی گەلاوێژ ـی شنۆ گرت

0
1218

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، فەرمانگەی فەهەنگ و ئیرشادی ئورمیە لە ڕێگای فەرمانگەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی شنۆ، پێشی بە کۆڕێکی فەرهەنگی وئەدەبیی  بنکەی فەرهەنگی، هونەری پرشنگی گەلاوێژ، کە ناوەندێکە چالاکە لە بواری ئەدەب وهونەر لە شاری شنۆ چالکی دەکات، گرتووە.

بڕیاربوو بنکەی فەرهەنگی، هونەری پرشنگی گەلاوێژ، کۆبووونەوەیەکی زانستی بۆ ڕەخنەو هەڵسەنگاندی بەرهەمەکانی موحسێن جەڵدیانی بەڕێوە ببا، پاش ئاگادادرکردنەوەی هۆگران و ئامادەکاری بانگهێشت کردنی مێوان لە شارەجیاجیاکانی کورستان، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە لە ڕێگەی ئیرشادی ئیسلامیی شنۆوە  ڕێگەی بە بەڕیوەچوونی ئەو کۆڕە فەرهەنگییە نەدا.

 تێکدانەوە و ڕێگرتن بەو کۆڕە لە حاڵێکدایە کە چالاکان و خەمخۆرانی بنکەی پرشنگی گەلاوێژ بە تێچووی زۆری مادییەوە ئەو کوڕەیان ئامادەکردبوو کە ڕۆژی سێشەممە بە زەبری لایەنە ئەمنییەکان پێش بە بەڕێوەچوونی گیرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت