فەرماندەی پەدافەندی ئەرتەش: ئێران ئامادەی بەرگرییە لە هەرێمی ئاسمانی سووریە

0
534

سەرتیپ فەرزاد ئیسماعیلی، فەرماندەی قەرارگای پەدافەندی هەوایی ئەرتەشی ئێران، لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەری تەسنیم ـی سەر بە سپای پاسدارانی ئێران باسی لە ئامادەبوونی ئێران بۆ بەرگری کردن لە هەرێمی هەوایی سووریە لە ئەگەری داوای کاربەدەستانی سووریە لە ئێران کرد.

ئیسماعیلی گوتی: هەر چەشنە ئامادەبوونێک لە سووریە بێ هاوئاهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی ئەو وڵاتە، تووشی شکست دەبێ.

پێدەچێ قسەکانی ناوبراو، ڕوویان لە عەرەبستان و بەحرەین و ئیمارات بێ کە باسیان لە ناردنی هێز بۆ سووریە کردبوو و ئامریکاش پشتگیری لێ کردبوون.

فەرماندەی پەدافەندی ئەرتەشی ئێران لە میانەی قسەکانیدا پێداگرییەکی زۆری لەسەر ئەوە کردەوە کە سووریە دەوڵەتی فەرمی خۆی هەیە و نابێ هیچ هەنگاوێک بێ ئیزنی حکومەتی ئەو وڵاتە هەڵبگیردرێ ئەگیان تووشی شکست دەبێ.

دەوڵەتی ئێران لە یەکەم پشتیوانان و پشتیوانیس ەرەکی دەوڵەتی بەشار ئەسەد لە سووریە دێتە ئەژمار کە هەیا نها، گەلێک پاسداری ئێرانی و ئەفغانی کە ئێران ناردوونی بۆ بەرگری لە ئەسەد لەو وڵاتە کوژراون، ئێستاش پێدەچێ دڵەراوکەی بەشداری سعوودیە و وڵاتانی عەرەبی بە شێوەی ڕاستەوخۆی هەبێ.

پێشتریش وەلید ئەلموعەلیم گوتبووی : ئەگەر هیزەکانی وڵاتانی عەرەبی بێنە سووریە لە تابووتە دارینەکاندا دەگەرێندرێنەوە وڵاتی خۆیان.

لە هەمان کاتێشدا بەرپرسانی سپای ئێران باسیان لە نەبوونی توانایی وڵاتانی عەرەبی بۆ ناردنی هێزی زەویی بۆ سووریە کردبوو و ئەرتەشی ئەو وڵاتەیان بە کلاسیک وەسف کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.