فەرماندەی ئەرتەشی ئێران: ئێمە لەگەڵ هەڕەشەی نوێ ڕووبەڕووین و هەر کەس دەست نیشانیان بکا ٢٠ ملیۆن خەڵات دەکرێ

0
1098

ڕۆژی کورد: پاسدار عەتائوڵا ساڵكی، فەرماندەی ئەرتەشی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، لە ڕێوڕەسمی ناساندنی پاسداڕ ئەحمەدڕەزا پوردەستان، وەک جێگری نوێی فەرماندەی ئەرتەشی ئێران، باسی لە هەڕەشەکانی داهاتوو لەسەر ئێران کرد و خەڵاتی ملیۆنی بۆ ئەو کەسانە دەست نیشان کرد کە ئەو هەڕەشانە بناسێنن و بیانخەنە بەر باس.

 ساڵحی وێڕای ئاماژە بە کۆتایی هاتنی تەمەنی داعش، گوتیشی: “داعش و تەکفیرییەکان لە داهاتووی نزیکدا لە ناو دەچن و بەزم و ڕەزمیان کۆ دەبێتەوە بەڵام دوژمن دوای بێ هیوایی لەو گۆڕەپانەدا وەدوای هەڕەشەیەکی تر دەکەوێ و بۆ ناساندنی ئەو هەڕەشانەش، خەڵاتمان دەست نیشان کردووە”.

 فەرماندەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلالمی درێژەی بە قسەکانی دا گوتی: “هەر کەس و هەر هێزێک لە ئەرتەش و سپا، ئەگەر بێت و گەڕەشەکانی داهاتوو بۆ سەر ئێران شناسایی بکات ئەوا 20 ملیۆن تمەن خەڵات وەردەگرێت”.

لە درێژەدا گوتیشی: “ئەگەر هێزێک لە سپا یان ئەرتەش، لە ماوەی یەک مانگ دا، هەندێ بابەت و پێکهاتە دەستنیشان بکات کە هەڕەشەکانی داهاتووی سەر ئێران چین و لە کوێوە و چ کاتێک دەست پێدەکەن، ئەو خەڵاتەی دەدرێتێ”.

پاسداڕ ساڵحی کە ترس لە هەڕەشە بۆ سەر ئێران لە قسەکانیدا پنگی دەخواردەوە گوتی: “لە دۆخی هەنووکەدا لەگەڵ هەندێ هەڕەشەی نوێ بەرەوڕووین. لەو هەلومەرجەدا گەرەکە لە دۆخی کلاسیکەوە بەرەو پێکهاتەیەکی فێرکاری و عەمەلیاتیی هاوچەرخ بڕۆین”.

دەست پێکردنی خەباتی چەکداری لە کوردستانی خۆرهەڵات لە نەورۆزی ڕابردووەوە و هەروەها سەهەڵدانی هەندێ تێکهەڵچون لە بەلووچستان و ئەحواز، مەترسییەکی یەکجار زۆری خستۆتە ناو دڵی ڕژیمی کۆماریی ئیسلامیی ئێرانەوە، مەترسییەک کە بە هیچ شێوەیەک نەیانتوانیوە بیشارنەوە و حاشای لێبکەن.

کۆماری ئیسلامی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانە لەسەر خۆی، دەستی کردووە بە گرتن، ڕاونان، سێدارە و دان پێدانانی ساخەتە تەلەفزیۆنی.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بەردەوامی دووپاتی کردۆتەوە کە نە تەنیا لە ژێر هیچ گوشارێکدا واز لە خەباتی چەکداری ناهێنن، بەڵکوو بە پلانی نوێ و تۆکمەترەوە ئەو خەباتە بەردەوام دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت