فیگارۆ: سوریا بۆتە کۆڕستانێک بۆ پاسدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

0
568

رۆژنامەی فیگارۆ لە وتارێکدا نووسیویەتی کە ژمارەی قوربانیانی ئێرانی لە سوریا رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێ و تەنیا لە مانگی ئۆکتۆبر لە نێوان 30 تا 40 کەس لە پاسدارانی ئێرانی لە سوریا کوژراون و 14 کەسیان خاوەنی پلە و پایەی سەربازی بوون.

ژمارەی ئەو کەسانە لە سەرەتای ساڵ و دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ لە پاڵ هێزەکانی وڵاتی هاوپەیمانی خۆیان واتە سوریا، 200 کەس بوو، بەڵام بە وتەی دیپلۆماتێک لە تاران ، لە کاتێکدا کە لە ڕابردوودا تەنیا ڕاوێژکاران دەکرانە ئامانج ، ئەمرۆکە کەسانێک  گیانی خۆیان لەدەست دەدەن کە زیاتر لە ئۆپراسیۆنەکاندا بەشداریان کردووە و خاوەنی پلەی بەرزی سەربازی بوون.

لە درێژەی وتارەکەیدا فیگارۆ دا هاتووە: « ئیتر ئێران قوربانییەکانی خۆی ناشارێتەوە و تەنانەت هەواڵی مردنی ژنێڕاڵ حوسێن هەمەدانی، یەکێک لە بەرپرسەبالاکانی سەربازی ئێرانی بڵاوکردۆتەوە کە لە مانگی سیپتامبر لە نزیک حەلەب کوژراوە . حوسێن هەمەدانی ، یەکێک لەو کەسانە بوو کە لە سەرکوتی خۆپێشاندانەکانی دوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران لە سالی 2009 دا رۆڵی گرنگی هەبووە و هەر وەها بەرپرسی ئۆپراسیۆنی شاراوە لە کۆنگۆ لە ناوەڕاستی ساڵی 1990 بووە. ناوبراو بە کەسێکی نزیک لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودس، باسکی سەربازی ئێران لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەم وڵاتە دهاتە ئەژمار کە قوربانییەکانی سوریا  ئەندامی سەر بەو رێکخراوەیە بوون. »

بە پێی ڕاپۆرتەکە، حوسێن هەمەدانی وەک یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکان لای هێزەکانی دژی بەشار ئەسەد دەناسرا و ساڵی 2012 لە لایەن ئەو هێزانەوە تەقە لەو ئاپارتمانە کرا کە حوسێن هەمەدانی و ژن و منداڵەکانی لە ناویدا دەژیان. بە وتەی ئیسماعیل کەوسەری – یەکێک لە هاوسەنگەرانی- گرنگترین دەسکەوتێک کە ئەو لە سوریا توانی بەدەستی بێنێ ئەوە بوو کە هێزێکی جەماوەری «الجیش الشعابی» و هێزەکانی بەرگریی نیشتمانی پێکهێنا کە بتوانن یارمەتیدەری هێزەکانی بەشار ئەسەد بن، چونکە هێزەکانی سەر بە ئەسەد توانای ئەوەیان نەمابوو لەبەرانبەر دوژمن خۆڕاگر بن.

فیگارۆ ئاماژە بە هەبوونی میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران لە سوریا دەکات کە لە چوارچێوەی هێزی سەربازی رێکخرابوون. « لە بەهاری ڕابردوودا، دوو دەستە لە شیعەکانی ئەفغان و پاکستانی، بەرەو باشووری سوریا، سەر سنووری ئیسرائیل نێردران. ئێران پێی خۆش نەبوو گروپە دژبەرەکان ناوچەیەکی دیاریکراو لە بەرزاییەکانی جەولان، واتە ناوچەی داگیرکراو لە لایەن ئیسرائیل بۆ خۆیان پێک بێنن. »

فیگارۆ ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە کاتێکدا کە هێزەکانی سوریا لە یەک مانگ و نیوی رابردوودا پێگەکانی داعش بومباران دەکەن، ئێرانییەکان لە پاڵ سەربازانی سوریا و چەکدارانی حیزبوڵلا و میلیشیاکانیتر، شەڕ دەکەن. هەروەها بە وتەی عەبدوڵڵا گەنجی سەرنووسەری رۆژنامەی جەوان، ئورگانی سوپای پاسداران ؛ لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی ڕووسیا لە سوریا، ئێران هێزەکانی خۆی لەم وڵاتە زیاد کردووە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاماژە بە هەبوونی 2000 ئێرانی دەکا، بەڵام هەندێ لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەو رێژەیە زۆر کەمترە لەوەی لەوەی کە باسی لێوە دەکرێ.
وتارەکە لە زاری گەنجێکەوە بڵاویکردۆتەوە: « بۆ پاراستنی رێز و حورمەتی سورییەکان، ئێرانییەکان وشەی «پێشنیارپێکردن» و ڕاوێژ بەکار دێنن کە لە هەمان کاتدا دەتوانێ لە زمانی فارسیدا بە مانای «فەرمان پێکردن»یش بەکار بهێندرێ. ئێرانییەکان ئێستا لە هەموو شوێنێک، بە تایبەتی لە ژوورەکانی عەمەلیات لە پاڵ سورییەکان دەبیندرێن.

فیگارۆ ئەوەشی نووسیوە  کە بوونی هێزەکانی ئێران لە سوریا و عێراق دەتوانێ کیشەخوڵقینەر بێ، بەو پێێەی فڕەنسوا ئۆڵاند سەرۆککۆماری فەڕەنسا بە جیددی خوازیاری ئەوەیە کە ئیتلافێکی یەکگرتوو بۆ چارەسەری کیشەی سوریا دروست بێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت