فیلمی “لانک” لەوحی ڕێزلێنانی فسیتڤاڵی “فلەتید لەیک”ـی ئەمریکای وەرگرت

0
858

ڕۆژی کورد: فیلمی لانک لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد، زانیار لەتیفی، لە پێنجەمین خولی فسیڤاڵی Flathead Lakeـی ئەمریکا، لەوحی ڕێزلێنانی وەرگرت.

ئەو فستڤاڵە لە ڕێکەوتی ٢٠ تا ٢٢ی ژانویە لە مونتانای ئەمریکا بەڕێوە چوو.

فیلمی لانک پێشتریش چۆتە بەشی کۆتایی سی و حەوتەمین خولی کورتەفیلمی image in Cabestanyـی وڵاتی فەڕانسە و لە ڕیزی بەربژێرەکانی خەڵاتی بەشی ناونەتەوەیی ئەو وڵاتەدا جێی گرتووە.

لەو فیلمەدا، ڕومینا لەتیفی، شەریف وەفایی، سوهەیل کەرەمی و ژیوار لەتیفی، دەوریان گێڕاوە.

ئەو فیلمە باس لە هەوڵی منداڵێک دەکا کە هەوڵ دەدا ڕێگە نەدا منداڵێکی بچووک کە لە لانکەدا خەوتووە، لە خەو ڕانەبێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت