فیرۆز ئابادى: دروست کردنى ئیمامزادە و قەبرستانی نوێ بۆ ڕاکێشانى توریست بۆ ئێران

0
567

حەسەن فیرۆز ئابادى سەرۆکى ئەرکانى هێزە چەکدارەکانى ئێران لە دانیشتنێک دا کە “بنیاد حفظ و نشر ارزش های دفاع مقدس” ڕێکى خستبو وتەیەکى پێشکەش کرد و تێیدا باس لە چونیەتى پاراستنى ئەو نرخانەى کرد.

فیرۆز ئابادى  داواى دروست کردنى قەبرستان و مزگەوت وئیمامزادە لەوشوێنانەى کە پێشتر لە شەرى ئێران و عیراق دا هێزەکانى ئێران ئۆپەراسیونیان دروست کردوە یا کوژاروى لێداوە بۆ ڕاکێشانى توریست لە دونیا کرد.

لە درێژەى وتەکەى دا باس لە نرخى مەعنەوى ئەو ئەسەرانە کرد و گوتى ئەم شوێنانە ڕۆڵیکى گرنگ لە هونەرى ئێران دا هەیە و بە فاکتەرێکى گرنگ بۆ راکێشانى توریست لە دونیا زانى.

شایانى باسە لە هەموو ئەو وڵاتانەى کە توریستى زۆر سەردانیان دەکا چەند فاکتەرى وەکو ئازادى وئاسایش و  ئیمکاناتى وەک ئوتێل و کەڵک وەرگرتن لە سروشت و هەبوونى ئاسارى مێژوى ..هتد بە گرتگ دەزانرێت لە هیچ یک لەوانە دروست کردنى ئیمام زادە و مزگەوت کاریگەرى نەبوە. تەنانەت لە راکێشانى توریستى ئاینى بۆ زیارەت کردنیش پێویست بە شوێنى پیرۆز هەیە نەک دروست کردنى شوێنى پیرۆزى نوێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.