ڕۆژی کورد: فڕۆكه شەڕکەرەکانی توركیا، گوندێكى ناوچه‌ى كانی ماسێ-ی سه‌ربه قه‌زای ئامێدىـی کوردستانی باکووریان بۆردوومانكرد کە هیچ خەساری گیانی لێنەکەوتۆتەوە بەڵام و بەهۆیەوە چوار خانووی هاونیشتمانیان وێرانبوون.
گوندی سه‌فه‌رى 15 كم له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى كانی ماسێ دوورە و شه‌ش خێزان له‌و گونده‌دا ده‌ژین، به‌پێی زانیارییه‌كانى رووداو له 15 ساڵى رابردوودا له‌به‌ر بۆردوومانى تورکیا نزیكه‌ى 361 گوند له سنوورى پارێزگای دهۆك چۆڵکراون.
هاونیشتمانییەک لەمبارەوە بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە: “بە سەردانێکی خانەوادەیی چووبووین، ئاگام لێ‌بوو فڕۆکەکان چوونە ئاسمانی گوندەکەمان و دەستیان بە بۆردوومان کرد، کاتێک گەڕاینەوە بینیمان چوار خانوومان بەتەواوی وێرانبوو”.
پێشتریش، شەوی هەینی ٤ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، فڕۆكه شەڕکەرەکانی توركییه ناوچه‌كانی “شه‌ك” و “مامه‌ڵه‌ی مه‌لا” بۆردوومان ـیان بۆمباران کردووە.