فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیەی داگیرکەر جارێکی دیکە سنووری هەرێمی کوردستانیان بەزاند.

0
951

فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیەی داگیرکەر جارێکی دیکە سنووری هەرێمی کوردستانیان بەزاند و بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە ناوچەی “زاپ”ـی شاری قەڵادزێ سەر بە پارێزگای هەولێری پێتەختی هەرێم، کردە ئامانج، سەرۆک ئەرکانی هێزە سەربازییەکانی تورکیە لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕاگەیاند کە لە ئاکامی ئەو هێرشەدا پێنج گریلایان شەهید کردووە.

ڕۆژی کورد: ڕۆژی چوارشەمە ۱۸ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۲۹ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کوردی، سەرۆک ئەرکانی هێزە سەربازییەکانی تورکیە لە ڕاگیێندراوێکدا ڕایگەیاند، فڕۆکە شەڕکەرانی سوپای تورکیە لە ناوچەی “زاپ”ـی قڵادزێ سەر بە پارێزگای هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستانی باشوور، سێ بنکەی پارتی کرێکارانی کوردستانیان کردە ئامانج و پێنج گریلایان شەهید کردووە.

لە ڕاگیێندراوەکەدا هاتووە کە سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیە لە ناوچە زاپ سێ بنکەی پارتی کرێکارانی کوردستانیان کردووتە ئامانج و خاپوور کران، لە ئاکامی ئەو هێرشەدا پێنج گریلای پارتی کرێکارانیان شەهید کردووە.

جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی پێش ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆک ئەرکانی هێزە سەربازییەکانی تورکیە، کۆما جڤاکێن کوردستان، ناوەندی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، لە ڕاگێیندراوەێکدا ڕاگەیاند، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیەی داگیرکەر لە ناوچەی برایەتی قەڵادزێ، سێ هاووڵاتی سڤیلی گوندەکانی ئەو ناوچەیان شەهید کرد.

پارتی کرێکاران هەواڵی شەهید بوونی گریلاکانی پشڕاست یان ڕەد نەکردووەتەوە کە سەرۆک ئەرکانی هێزە سەربازییەکانی تورکیەدا ئاماژەی پێداوە.

لە ڕاگیێندراوەکەی پارتی کرێکارانی کوردستانی باکووردا هاتووە: “دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە ـ مەهەپە جارێکی دیکە لە باشووری کوردستان کۆمەڵکۆژی ئەنجامدا، بە پشگیریی فڕۆکەسیخووڕییە بێ فڕۆکەوانەکان، فڕۆکە شەڕکەرەکان بۆمبارانی گوندێکی ناوچەی شیلادزێیان کرد و لە ئەنجامدا ۳ برا شەهید بوون”.

لە درێژە ڕاگیێندراوەکەی پارتی کرێکاراندا، سەرەڕای ئاماژەدان بەوەی کە هێرش کردنە سەر گوندەکان، بە مەبەسی داگیرکردنی هەرێمی کوردستانە و بۆ ئەوەی کە بتووانن داگیری بکەن، دەیانهەوێت گەل کوردستان چۆڵ بکات، هاتووە: “لە ڕێ بۆردمان کردنی باشووری کوردستان هەوڵ دەدەن کوردستان لە مرۆڤەکان بەتاڵ بکەن و بەم شێوەیەش بە ئاسانی داگیری بکەن.

ماوەیەکی کەم بەر لە ئێستا بۆمبارانی گوندەکانی دۆڵی باڵەییان_ـی قەندیلیان کرد و ٤ هاووڵاتیی سڤیلیان کوشت. ئەم هێرش و کۆمەڵکۆژییانەی ئەنجامدراون، بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردە.
هەر وەک چۆ ساڵانی ۱۹۹۰ بەمەبەستی بڕینی پشتیوانی گەل بۆ گریلا لە باکووری کوردستان، هەزاران گوندیان چۆڵ کرد و خەڵکەکەیان لێ دوورخستەوە، هێرشی ئێستاش بە هەمان زیهنیەت و ئامانجە.
ئەگەر هەڵوێستێکی بەهێز پیشان نەدرێت، کۆمەڵکۆژی بەردەوام دەبێت”.

کۆما جڤاکێن کوردستان لە ڕاگیێندراوەکەدا، داوای لە کوردستانی باشوور کرد کە هاوشانی گریلاکانی پارتی کرێکاران ڕووبەڕووی داگیرکەری تورکیە بوەستنەوە و جەختی کردەوە تێکشکاندنی هێزەکانی داگیرکەر، کوردستان ئازاد دەکەن کە ئەمە داوای حەسرەتی شەهیدانی کوردستانە.

لە بەشی کۆتایی ڕاگیێندراوەکەدا هاتووە: “كۆمه‌ڵكوژی له‌ شیلادزێ به‌شێكه‌ له‌و هێرشی داگیركارییه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی برادۆست به‌ڕێوه‌ده‌چێت. فڕۆكه‌كان بۆمبارانی هه‌ر زینده‌وه‌رێک ده‌كه‌ن كه‌ خۆی بجووڵێنێت. له‌به‌رئه‌وه‌‌، به‌تایبه‌تی له‌و هه‌رێمانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێ داگیری بكه‌ن، به‌م شێوه‌یه‌ كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێست له‌ دژی داگیركاریی برادۆست پیشان نه‌درێت، چه‌ند هه‌رێمێكی دیكه‌ش داگیرده‌كرێن و شه‌ڕ ڕووبه‌رێكی به‌رفره‌وان ده‌گرێته‌وه‌.
تا كۆتایی به‌ داگیركاری دێت، به‌رخۆدان به‌رده‌وام ده‌بێت.
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ئێمه‌، له‌ دژی داگیركاری و هێرشه‌كان هه‌تا كۆتایی به‌رخۆدان ده‌كات. پێویسته‌ گه‌لی ئێمه‌ی باشووری كوردستانیش به‌ وه‌ڵاتپارێزی به‌هێزی خۆیه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر داگیركاری بوه‌ستێته‌وه‌. له‌ ته‌ك گه‌ریلا بوه‌ستێت و هاوشێوه‌ی ساڵی ٢٠٠٨ هێزه‌كانی داگیركه‌ر تێكبشكێنن. گرینگه‌ به‌ ڕۆڵی مێژوویی خۆی هه‌ڵسێت”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.